دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

هێرشی مەئموران بۆسەر كاسبكاران لە سەردەشت بێ ئاكام مایەوە

بە پێی هەواڵێكە بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی سەرماوەز كۆمەڵێكی بەرچاو لە هێزەكانی رژیم پێشیان بە 3 ئۆتۆمبیلی كاسبكاران لە شاری سەردەشت گرت بۆ ئەوەی دەست بەسەر بارەكانیاندا بگرن. بە پێی ئەم هەواڵە، زیاتر لە چوار ماشینی هێزەكانی رژیم هەوڵی ئەوەیاندا كە لە نزیك پاركی كودەك لە شاری سەردەشت دەست بەسەر باری چەند كاسبكارێكدا بگرن، بەڵام پاش ئەوەی كە هێرشیان هێنا، لە لایەن جەماوەرێكی برینی خەڵكی سەردەشت كە 100 كەسیان پێك دەهێنا، بەرپرچی ئەو هێرشەی هێزە چەكدارەكان درایەوە‌و خەڵك بە هانای ئەو چەن كاسبكارەوە هاتن‌و لە كۆتاییدا هێزەكانی رژیم بە هۆی ئەوەیكە جەماوەرێكی زۆری خەڵك رووبەڕوویان بوونەوە، ئەو شوێنەیان بەجێهێشت.

شایانی باسە، پاش وەدەرنانی هێزە چەكدارەكانی رژیم، ئەو جەماوەری بە هانای كاسبكارانەوە هاتبوون كۆمەڵێك دروشمیان دژی رژیم بەرزكردەوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.