دوو شه‌ممه‌ 27 ئازار 2023

ئەمریكا سپایەكی نوێ بۆ یارمەتیدانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریە دروست دەكات

ئۆپۆزیسیۆنی‌ سوریە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایان‌ كردووە: فەرماندەیی‌ ناوەندیی‌ هێزەكانی‌ ئەمریكا، بۆ پتەوكردن و پاراستنی‌ یەكێتی‌ و یەكڕیزیی‌ نێوان ئۆپۆزسیۆنی‌ چەكداری‌ سوریە، پرۆژەیەكی‌ بە مەبەستی‌ دامەزراندنی‌ پێكهاتەیەكی‌ سەربازیی‌ بەهێز و پتەو، پێشكەش كردون.

لە پرۆژەكەدا كە ئۆپۆیسیۆن بە هەنگاوێكی‌ پۆزۆتیڤ و گرنگی‌ وەسف دەكات، ئەنجومەنێكی‌ باڵای‌ سەربازی‌ لە سەرجەم پارتەكانی‌ ئۆپۆزۆسیۆنی‌ سوریە پێكدەهێنرێت‌و لەگەڵ پێكهێنانی‌ ئەو ئەنجومەنە سەربازییە هاوبەشەشدا، ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی‌، دەست دەكەن بە ڕەوانەكردنی‌ چەك و تەقەمەنی‌ و پرۆسەی‌ ڕاهێنانی‌ ئەو سپا نوێیە.

لەوبارەیەوە، ژەنەراڵ لوید ئۆستن فەرماندەی‌ فەرماندەیی‌ ناوەندیی‌ هێزەكانی‌ ئەمریكا ڕایگەیاند: ئۆپۆزسیۆنی‌ سیاسی‌ و سەربازیی‌ سوریە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی‌ رژێمەكەی‌ ئەسەد و مسۆگەر بوونی‌ سەركەوتنیان لەو جەنگەدا، پێویستیان بە پێكهاتەییەكی‌ نوێی‌ سەربازیی‌ هەیە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە، ماوەیەك پێش ئێستا راپۆرتێك سەبارەت بەوەیكە ساڵانە دەزگای هەواڵگری و زانیاریی ئەمریكا (سیا) لە ماوەی دەیان ساڵ لە دامەزراندنی خۆی ساڵانە 5 هەزار چەكداری لە جیهاندا راهێناوە كە زۆربەی ئەو چەكدارانە بە گرووپە توندڕەوە تێرۆریستەكانەوە پەیوەست بوون.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.