داعش 20 ئەفسەری بە دیل گیراوی گوللەباران كرد

چەكدارانی داعش 20 ئەفسەری نێو ریزەكانی پۆلیسی عێراقی لە موسڵ لە تۆڵەی شیكەست لە ناوچەی زومار گوللە باران كردووە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی باسنیوز: دوای ئەوەی گرووپی داعش شاری موسڵی داگیر كرد، دەستی بە هەڵمەتێكی فراوانی گرتنی پۆلیس و هێزە ئەمنییەكانی عێراق كردووە و رۆژانە بەشێك لەو كارمەندانەی هێزە ئەمنییەكان كە نەیانتوانیبوو لە شارەكە رابكەن، دەستگیر كراون و تا ئێستە زیاتر لە 600 پۆلیس دەستگیر كراون، كە لە نێویاندا ئەفسەری پلە بەرز بوونی هەیە.

دەوترێ دوێنێ یەكشەممە 4ی مانگی رەزبەر و یەك رۆژ دوای گرتنەوەی زومار لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە، 20 كەس لەو 600 بەندكراوانەی هێزە ئەمنییەكان كە پلەی بەرزیشیان هەیە، لە تۆڵەسەندنەوەی ئەو شكستەی لە زومار و دەوروبەری تووشی بوون، گوللەباران كراون.

لە لایەكی دیكەوە هەواڵەكان لەوبارەوە باس لەوە دەكات كە، چەكدارانی داعش پا ئەو شكستە لە نێوان خۆیاندا تووشی كێشە بوون و بەو هۆیەوە تەقەیان لە یەكتر كردووە و لە ئاكامدا بە دەیان چەكدار كوژراون و بریندار بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.