چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / جیهان / سەرۆك كۆماری هەژاران وازی لە دەسەڵات هێنا / ڤیدیۆ

سەرۆك كۆماری هەژاران وازی لە دەسەڵات هێنا / ڤیدیۆ

سەرۆك كۆماری‌ ئۆرۆگوا كە نازناوی‌ سەرۆك كۆمارە هەژارەكەی‌ پێبەخشراوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 5ی مانگی رەزبەر لە وڵاتەكەی‌ هەڵبژاردن بەڕێوە چوو و دوای ئەو هەڵبژاردنە، وازی لە دەسەڵات هێنا.

خۆزێ موجیكا، سەرۆك كۆماری‌ ئۆرۆگوا‌، هەژارترین سەرۆك كۆماری‌ جیهانە لە ڕووی‌ پارە و سامانەوە، كە ئەمڕۆ لە وڵاتەكەی‌ هەڵبژاردن بەڕێوەچوو، دوای‌ وازهێنان لە‌ دەسەڵات دەچێتەوە ماڵەوە و ژیانێكی‌ ئاسای بەڕێوە دەبات.

هەروەك لە ڤیدیۆەكەدا دەبینرێت، موجیكا تەمەن 70 ساڵ، لەگەڵ سەگێكدا لە ناوچەیەكی‌ دەرەوەی‌ پایتەختی ئۆرۆگوا دەژی‌. لە چاوپێكەوتنێكی‌ لەگەڵ كاناڵی‌ بی‌ بی‌ سی‌،  باس لە چۆنێتی‌ ژیانی‌ دەكات و دەڵێت: “من هەژارترین سەرۆكی‌ جیهانیم، بەڵكوو ئەو كەسانە هەژارن كە بەردەوام هەڵپەیان دێت و پارە كۆدەكەنەوە و لەوەی‌ هەیانە لێی‌ رازی‌ نین”.

سەرۆك كۆمارە هەژارەكە لە ناوچەیەكی‌ كشتوكاڵی‌ دەژی‌ و تەنها دوو پۆلیس لەبەر دەرگاكەی‌ وەستاون، دەڵێت: “من خۆم ئەم جۆرە ژیانەم هەڵبژاردوە و وا دەژیم”.
موجیكا، تەنها دوو ئوتومبیلی‌ كۆنی‌ هەیە و زۆرێك لەموچەكەی‌ بۆ كاری‌ خێرخوازی‌ تەرخان كردووە و دەیكات.

بابەتی هاوپۆل

کوردێکی دیکە لە تاران گیانی بەخت کرد

ھاوڵاتیەکی دیکەی کورد لە تاران گیانی بەخت کرد. پاش گیانبەختکردنی مینا شێخی ژنە کوردی ٥٩ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.