سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

سەرۆك وەزیرانی لێتۆنی دەستی لە كار كێشایەوە

والدیس دۆمبرۆفسكیس سەرۆك وەزیرانی لێتۆنی لە پاش هاتنەئارای رووداوی رووخانی بانی فروشگایەكی ئەو وڵاتە كە هەفتەی رابردوو بووە هۆی مەرگی 54 كەس، دەستی لە پۆستەكەی خۆی كێشایەوە. ئەم دەست لەكار كێشانەوە ئاستی ئاڵۆزیە سیاسیەكانی ئەم وڵاتە لە ناوچەی بالتیك كە بڕیارە مانگی ژانویەی داهاتوو بە یەكیەتیی ئوروپا پەیوەست بێت زیاد دەكات. لێتۆنی كە لە ساڵی 2008 بەسەر قەیرانێكی قووڵی ماڵی تێپەربوو، ئێستاكە لە بواری ئابووری دۆخێكی لەباری هەیە.

پاش رووداوە كارەساتبارەكەی ئەم دواییانە، رەخنەیەكی زۆر بەرەوڕِووی دەوڵەتی والدیس دۆمبرۆفسكیس بووەوە‌و ئاندرێس برزین سەرۆك كۆماری لێتۆنی، ئەم كارەساتەی بە كوشتنی خەڵك وەسفكرد. هۆكاری رووخانی ئەم فروشگا روون نەبوەتەوە‌و لێكۆڵەران تا ئێستاش سەرقاڵی بەدواداچوونن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.