پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

تێزاو رژاندن بە روومەتی هاوڵاتیان گەیشتە شاری “قوم” / بە وێنە

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، رەوتی تێزاو رشتن بە روومەتی هاوڵاتییان كە لە شاری ئیسفەهان لانیكەم 15 كەسی كردە قوربانی، گەیشتە شاری قوم و لەوێش 2 كەس كەوتنە بەر رەقی ئەو پەلامارە.

هەواڵەكان لەو پەیوەندەدا باس لەوە دەكەن كە، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا كچێكی دیكەی 16 ساڵ تەمەن بە ناوی مەعسومە ئیلاهی كەوتووەتە بەر پەلاماری تێزاو رژاندن بە دەم و چاوی ئەو هاوڵاتیانەی كە دەوترێ حیجابیان لەبەرچاو نەگرتووە.

مەعسومە ئیلاهی لە بنەماڵەی كەم ئەندامانی سەر سەردەمی شەڕ بووە و بەو هۆیەوە دام و دەزگا ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامی پێشیان بە بڵاوبوونەوەی هەواڵی پەیوەندیدار بوون.

لە لایەكی دیكەشەوە هەواڵەكان لەوە دەدوێن كە، جگە لە مەعسومەی 16 ساڵ تەمەن، پیاوێكی 36 ساڵ تەمەن بە ناوی “عەلی تەوەكۆلی”ش كەوتووەتە بەر پەلاماری تێزاو رژاندن و دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی عەلامە كراوە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە تا ئێستا چەندین كۆبوونەوەی بەرین لە دژایەتی بەو كردەوە نەشیاوە لە شارە جۆراوجۆرەكانی ئێران بەتایبەت تاران و ئیسفەهان بەڕێوە چوون و هەر ئەمِرۆژ پتر لە 20 ژن و مێرد وێڕای سووكایەتی پێ كردن لە بەردەم وەزارەتی ناوخۆی كۆماری ئیسلامی دەستبەسەر و راپێچی زیندان كران و هەمووان باس لەوە دەكەن كە كەسانی پەیوەندیدار لەگەڵ حكومەت ئەم كارانە ئەنجام دەدەن.

ئەمەش چەند وێنەی ئەو كەسانەیە كە بوونەتە قوربانی تێزاو رژاندن:

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.