“رەیحانە جەباری” ئێعدام كرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 3ی مانگی رەزبەر “رەیحانە جەباری” ئەو ژنەی كە بە تاوانی كوشتنی كەسێك لە تەمەنی 19 ساڵیدا بە ئێعدام مەحكوم كرابوو، لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج لەسێدارە درا.

بە پێی راپۆرتەكان كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، دادستانی تاران چەند كاتژمێر پێش ئێستا، بە دەركردنی راگەیەندراوێك ئێعدامی رەیحانە جەباری مەلایری كچی فەرەیدون لەدایكبووی ساڵی 1366ی هەتاوی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە تەمەنی 27 ساڵیدا و لە زیندانی رەجایی شاری كەرەبج بە تاوانی كوشتنی كەسێك بە ناوی مورتزا عەبدوڵعەلی سەربەندی، لە ساڵی 1396 لەسێدارە دراوە.

رەیحانە جەباری ئیدعای ئەوەی دەكرد كە لە كاتی بەرگری كردن لە خۆی، لە بەرانبەر ئەو پیاوە كە ویستوویەتی دەستدرێژی سێكسی بكاتە سەر تووشی قەتڵ بووە، بەڵام دەزگای دادی كۆماری ئیسلامی گوێی لەم ئیدعایە نەگرتووە و حوكمی ئێعدامی بەسەردا سەپاندبوو.

شایانی باسە: پێشگرتن لە جێبەجێ كردنی حوكمی ئێعدامی رەیحانە جەباری و روونكردنەوەی زۆرتر سەبارەت بە دۆسیەی ناوبراو، لە لایەن زۆربەی رێكخراوە مافپارێزە ئێرانی و نێودەوڵەتیەكانەوە هەوڵی بۆ درا، بەڵام دەزگای قەزایی كۆماری ئیسلامی بە بێ بایەخدان بەم داواكارییە مرۆڤانەگەلە ناوبراویان لە سێدرە درا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.