چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

بێرلۆسكۆنی لە مەجلیسی سەنای ئیتالیا دەركرا

نوێنەری مەجلیسی سەنای ئیتالیا، سیلۆیۆ بێرلۆسكۆنی سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتەی لە سەنا دەكرد‌و بەمشێوە ناوبراو بە هۆی مەحكوومیەتی پێشووی قەزایی خۆی لە بابەت دۆسیەیەكی گەورەی نەدانی ماڵیات، مافی ئەوەی نیە لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەشداریی بكات.

بێرلۆسكۆنی لە كۆبوونەوەی لایەنگرانی خۆیدا لە رۆم پێتەختی ئیتالیا رایگەیاند، ئەمڕۆ رۆژی ماتەمینی دێمۆكراسیە. پێشتر دادگایەك لە میلان سیلۆیۆ بێرلۆسكۆنی لە دۆسیەیەكی نەدانی ماڵیات بە تاوانبار ناوبرد‌و بۆ ماوەی دوو ساڵ لە بوونی هەر پیشەیەكی دەوڵەتیی وەلانا. بێرلۆسكۆنی مانگی ئۆكتۆبری ساڵی رابردوو بە چوار ساڵ زیندان مەحكوومكرا، بەڵام بە پێی یاسایەكی لێبوردن تایبەت بە ساڵی 2006 حوكمەكەی كەمكرایەوە بۆ یەكساڵ زیندان.

سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئیتالیا لە ساڵانی رابردوو بە چەندین مەسەلەی وەك، گەندەڵی ماڵیی، شەهادەی درۆیین لە دادگا‌و بوونی پەیوەندیی جینسی لەگەڵ كەسانی خوار تەمەن یاسایی، تاوانبار كرابوو. شایانی باسە، دۆسیەی تاوانباركردنی سیلۆیۆ بێرلۆسكۆنی سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئیتالیا لە چەندین دادگای ئەو وڵاتە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.