سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

تاڵبان 5 سەركردەی باڵای خۆی لە سەر داعش دەركرد

تاڵیبانی پاكستان دەركردنی وتەبێژی رێكخراوەكەی خۆی بە هۆی بەیعەتدان بە داعش راگەیاند و باسی لەوەش كردووە كە، كەسێكی دیكەیان لە شوێنی ئەو دامەزراندووە.

بە پێی راپۆرتی كاناڵی سی ئێن ئێن، بزووتنەوەكە دووپاتیدەكاتەوە كە ئەوان بەردەوامن لەسەر بەیعەتدان بە مەلا عومەر، سەركردەی بزووتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانی.

تاڵیبانی پاكستانی دەركردنی شەهید ئەڵڵا شەهید، وتەبێژ بزووتنەوەكەیان رادەگەیەنێت بە هۆی بەیعەتدان بە رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش)، بزووتنەوەكە دووپاتیدەكاتەوە كە “ئەوان بەردەوامن لەسەر بەیعەتدان بە مەلا عومەر، سەركردەی بزووتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانی”.

بەپێی ماڵپەڕەكانی سەر بە تاڵیبان، “بزووتنەوەكە بڕیاری دەركردنی 5 سەركردەی باڵای خۆی دەركردووە بە هۆی ئەوەی لە رابردوودا رایانگەیاندبوو دەچنە نێو داعش و بەییعەت بە رێكخراوەكە دەدەن”.

لە راگەیەندراوێكی بزووتنەوەی تاڵیباندا ناسنامەی راستەقینەی شەهید ئەڵڵا شەهید ئاشكراكراوە كە ناوی تەواوی “شێخ مەقبول”ـە و نازناوی “شێخ شەهید”ی لە خۆی ناوە، لە رێگەی ئەو ناوەشی مەبەستی تایبەتی خۆی بەكارهێناوە.

بزووتنەوەی تاڵیبان ئەو دەنگۆیانەش رەتدەكاتەوە كە گوایە بزووتنەوەكەیان بڕیاریداوە بەیعەت بداتە داعش، كە هەندێك لە راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان ئەم هەواڵەیان بڵاوكردبووەوە، گوتەبێژی بزووتنەوەكە دەڵێت،” ئەوان بەردەوامن لەسەر بەیعەتدان بە مەلا عومەر، سەركردەی بزووتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانی”.

شایانی باسە، تا ئێستا چەندین رێكخراوی توندڕەوی ئیسلامی و لەوانە لقی “یەمەن”ی تاڵبان بەیعەتیان داوەتە گرووپی داعش و بە ریزەكانی ئەو گرووپە لە عێراق و سوریە پەیوەست بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.