چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

داعش 6 چەكداری خۆی ئێعدام كرد

بەرپرسێكی حزبی ئاشكرایكرد، رێكخراوی توندڕەوی داعش فەرمانی لە سێدارەدانی بە سەر 6 چەكداری خۆیدا سەپاند، كە چەكەكانیان فڕێ دابوو و هەڵاتبوون.

سەعید مەموزینی یەكێك لە فەرماندەكانی كورد بە (باسنیوز)ی راگەیاند، دوای ئەوەی چەكدارانی داعش لە 2 رۆژی رابردوودا هێرشیان كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و شكستیان هێنا و كوژراوێكی زۆریان لێ كەوتەوە، چەكدارانی داعش ئێستە هەوڵی راكردن لە ناو شاری موسڵ دەدەن.

ناوبراو ئەوەشی ئاشكراكرد كە بە پێی زانیارییەكانی، ئەمڕۆ چوارشەممە 30 مانگی رەزبەر لە قەزای (بەعاج)ی رۆژئاوای شاری موسڵ، ژمارەیەكی زۆر لە چەكدارانی داعش رایان كردووە و بەشێكی زۆریان لە دەست رێكخراوەكە رزگاریان بووە، بەڵام ‘6 لەو چەكدارە هەڵاتووانە، هەوڵی هەڵاتنەكەیان شكستی هێناوە و دەستگیر كراون، بەو هۆیەشەوە دەست بەجێ لە سێدارە دراون’.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.