دەستگیر كردنی 3 كچی ئەمریكی پێش لە پەیوەست بوونیان بە ریزەكانی داعش

سێ كچی هەرزەكاری ئەمریكی بەمەبەستی چوونە نێو ریزەكانی داعش لەماڵ رایانكردووە و بەرلەوەی بگەنە سووریە، لە فڕۆكەخانەی فرانكفۆرتی ئاڵمان دەستگیركران.

بەپێی راپۆرتی میدیاكانی ئەمریكا ئەو سێ كچە كە تەمەنیان 15، 16 و 17 ساڵانن، بە بیانووی ئەوەی كە نەخۆشن دایك و باوكیان خەڵەتاندووە و ویستوویانە لە رێگەی ئەڵمان و توركیەوە خۆیان بگەیەننە ریزەكانی داعش لە سووریە.

هەرسێ كچەكە لە لایەن پۆلیسی فڕۆكەخانەی فرانكفۆرت دەستگیركراون و رەوانەی شاری دنێڤر لە ویلایەتی كۆلۆرادۆ كراونەتەوە.

هەر بەپێی سەرچاوە ئەمریكییەكان دوو لە كچەكان خوشكن و بەرەگەز  خەڵكی وڵاتی سومالین، ئەو كچەی كە تەمەنی 16 ساڵە سوودانییە، ماڵباتی ئەو كچانە چەند رۆژ پێش ئێستا سەردانی بنكەی پۆلیسیان كردووە و پێیان ڕاگەیاندووە كە كچەكانیان ونبوون.

دوو خوشكەكە فێڵی ئەوەیان لە بنەماڵەكەیان كردووە كە نەخۆشن، بۆ ئەوەی نەچنە قوتابخانە، هەروەها 2 هەزار دۆلاریان لە دایك و باوكیان دزیوە و پاسپۆرتەكانیان هەڵگرتووە و روویان لە ئەڵمان كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.