سێ شه‌ممه‌ 4 تشرینی یه‌كه‌م 2022

پشتیوانی ژمارەیەك لە زیندانیانی سیاسی لە خەڵكی خۆڕاگری كۆبانێ

چوار كەس لە زیندانیانی سیاسی زیندانی رەجایی شاری كەرەج بە هەڵگرتنی پلاكارتێك پشتیوانی خۆیان لە خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی كە نزیك بە 40 رۆژە بەرانبەر بە چەكدارانی داعش موقاومەت دەكەن، دەربڕی.

بە پێی راپۆرتی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی: ئەم زیندانیانە لە سەر پلاكارتەكەیان نووسیویانە “ئێمە هەموومان خەڵكی كۆبانیین” پشتیوانی خۆیان لەو بەرخۆدانە مەزنە دەربڕیوە.

ناوی ئەم زیندانیە سیاسی و چالاكە كرێكارییە بەندكراوانە بریتیە لە: ئەفشین حەیرەتیان، وەحید ئەسغەری، بێهنام مەدەدزادە و خالێد حەرانی.

شایانی باسە، ژمارەیەكی دیكە لە زیندانیانی سیاسی كورد و ئێرانی پێشتر پتشوانی خۆیان لە خەڵكی كۆبانێ راگەیاندبوو و بەرچاوترینی ئەو زیندانیانە “عەلی مورادی و كەماڵ شەریفی” بوون كە لە زیندانی شاری میناب راگیراون.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.