بەردباران كردنی ژنێك لە لایەن “داعش”ەوە / ڤیدیۆ

داعش لە گوندێكی رۆژهەڵاتی شاری حەما لە سوریە ژنێكیان گرتووە و بە تاوانی ئەنجامدانی “زینا”، لەبەر چاوی باوكی و خەڵك دەیخەنە چالێكەوەو بەردبارانی دەكەن و ئەو ژنەش بە هۆی ئەو دڕندەیەی چەكدارانی داعشەوە گیانی لەدەست دەدات.

ژنەكە داوا لە باوكی دەكات لێی خۆش بێت، بەڵام لێی خۆش نابێت و توند دەیبەستنەوەو دەیخەنە چاڵێكەوەو بەبەرد دەیكوژن.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە، داعش لە دەستپێكی دروستبوونیەوە تا بە ئەمڕۆ لە ژێر ناوی “جیهادی نیكاح” دەستدرێژییان كردووەتە سەر هەزاران ژن لە بەشە جیاجیاكانی عێراق و سووریە و كوردستان و هەروەها لە وڵاتانی دیكەشەوە ژنیان بۆ دابینكردنی مەیلی سێكسی خۆیان هێناوە و ئەو كردەوەش بە جیهاد لە رێگای خودا دەزانن و هیچ بەلایانەوە گوناه نیە.

ڤیدیۆکه‌ که‌ناڵی  ( عاله‌م ) بلآویکردۆته‌وه‌.

بابەتی هاوپۆل

برافراشتن پرچم سوختەی بازگشت گشت ارشاد، توسط زنان پائین کشیده می شود

گشت ارشاد برای مدت کوتاهی در جریان و پس از انقلاب زن، زندگی، آزادی در …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.