پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

نادیار بوونی چارەنووسی 600 بەدیلگیراو لە لایەن داعشەوە

چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) لە ناو پارێزگای موسڵ هەڵمەتێكی ڕەشبگیریان دژ بەو پۆلیسانە ئەنجامدا كە وازیان لە ریزەكانی پۆلیسی عێراق هێناوە و لەو هەڵمەتەشدا 40 پۆلیسیان دەستگیردووە.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەك لە پارێزگای موسڵ هەواڵكەی پشت راستكردەوە  كە ئەمڕۆ چوار شەممە 15/10/2014 تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی (باسنیوز)ی ڕاگەیاندووە كە، بە تۆمەتی گوێ نەدان بە بڕیارەكانی چەكدارانی داعش لە پارێزگای موسڵ و دەوروبەری، ئەو چەكدارانە دەستییان بە دەستگیركردنی ئەو پۆلیسانە كردووە كە پێشتر لە ڕیزەكانی پۆلیسی عێراقی كاریان كردووە، تاكوو ئێستاش 40 پۆلیسیان دەستگیر كردووە.

سەرچاوەكە هەروەها وتووشیەتی: ماوەیەك پێش ئێستاش بە هۆی ئامادەنەبوونیان لە بەشداریكردنی شەڕ دژ بە هێزەكانی پێشمەرگە لەو سنوورە چەكدارانی داعش 560 گەنجی دیكەیان دەستگیر كردووە و تائێستاش هیچ زانیارییەك لە سەر چارەنووسیان دیار نییە كە ماون یاخود كوژراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.