دوو شه‌ممه‌ 9 كانونی یه‌كه‌م 2024

دەرهێنەرێكی سنەیی خەڵاتەكەی پێشكەشی ئاشتی و ئاسایشی مرۆڤ لە جیهاندا كرد

كورتە فیلمی (رەش و سپی) لە دەرهێنانی سینەماكاری سنەیی جەلال ساعێد پەنا كە لە بەرهەمهێنانی بەڕێوەبەرایەتی سینەمای “دهۆك”ە، خەڵاتی یەكێك لە باشترین فیلمەكانی فیستیڤاڵێكی بەدەست هێنا.

فیلمەكە لە نوێترین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا لە وڵاتی یۆنان، بە ئامادەبوونی دەرهێنەرە جەلال ساعێدپەنا، لە بەشی پێشبڕكێی نێودەوڵەتیی 37ـەمین خولی نەتەوەیی و بیستەمین خولی نێودەوڵەتیی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی كورتە فیلمی دراما، نمایش كرا و توانی خەڵاتی دووەمی باشترین فیلم لە نێوان 61 فیلم لە ئاستی ئوروپا، ئاسیا و ئەمریكا، بەدەست بهێنێت.
جەلال ساعید پەنا دوای بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە، لە رێوڕەسمی كۆتایی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی كورتە فیلمی دراما، لە وتەیەكدا رایگەیاند، خوازیارە بە تەواوەتی جەنگەكانی جیهان كۆتاییان بێت، خەڵاتەكەشی پێشكەش بە ئاشتی و ئاسایش بۆ مرۆڤەكان لە جیهان كرد.

فیلمی (رەش و سپی) بۆ بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە گرنگە، لەگەڵ فیلم گەلێك لە پێشبڕكێ دابوو، كە لە وڵاتانی (فەرانسە، ئەمریكا، ئاڵمان، شیلی، هۆلەند، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، كورواسی، ڕووسیە، برێزیل، كانادا، دانمارك، مەقدۆنیە، یۆنان، توركیە، مەجارستان، نیوزلەند، كوبا، چین، كۆرەی باشوور، كۆڵۆمبیا، ژاپۆن، تایلەند، سەنگاپوور، لەهێستان، بریتانیا، ئۆسلۆڤاكی و… چەندین وڵاتی دیكە) بەرهەم هێنرابوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.