لە دوو بەرەی شەڕ لە كۆبانێ نزیك بە 600 كەس كوژراون

لە نێوان ڕۆژی ١٦ی سێپتامبر تا ١٠ی ئۆكتۆبر، واتە لە ماوەی ٢٥ ڕۆژی یەكەمی هێرشی داعش بۆ سەر كۆبانێ، ٢٥٥ كەس لە خەڵكی ئەو شارە گیانیان لەدەست داوە.

بە پێی راپۆرتی ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریە SOHR، لەو ماوەیەدا، ٢٠ هاووڵاتیی مەدەنی، كە دوویان مێرمنداڵ بوون، لە لایەن داعشەوە كوژراون. لەو رێژەیە ٤ كەسیان لە ئاواییەكی نزیك كۆبانێ سەریان بڕاوە و سێی تر لە ئاكامی تۆپبارانكردنی كۆبانێ لە لایەن داعشەوە گیایان لەدەست داوە.

ڕێكخراوەكە هەروەها باس لەوە دەكات كە لە بیست و پێنج ڕۆژی یەكەمی شەڕدا، ٢٢٦ شەڕڤانی یەكینەكانی پاراستنی گەل و یەكینەكانی پاراستنی ژنان، لە ئاكامی شەڕ یا تۆپبارانی چەكدارانی داعشدا گیانیان بەخت كردووە.

بە پێی هەمان سەرچاوە ٩ شەڕڤانی ڕێكخراوەكانی تری نزیك لە یەپەگە، لە شەڕەكانی كۆبانێدا گیانیان بەخت كردووە.

پێدەچێ مەبەستی SOHR، شەڕڤانانی بەرەی كوردەكان یا سپای ئازادی سووریە بن كە بەشداری چەند شەڕی كوردان دژ بە داعشیان كردووە.

هەر لەو ماوەیەدا، گەنجێكی خۆبەخشیش كە ویستوویەتی چەك و تەقەمەنی بگەیەنێتە دەستی یەپەگە لە لایەن داعشەوە گیانی لەدەستداوە.

ڕێكخراوەكە باسی لەوەش كردووە كە لەو ٢٥ ڕۆژەدا، ٢٩٤ چەكداری داعشیش كوژراون.

بە پێی وتەی ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریە ڕاشیگەیاندووە كە دەستی ناگاتە زانیاریی پێویست سەبارەت بە ئەو گوند و ناوچانە كە لە لایەن داعشەوە داگیر كراون بۆیە پێشبینی دەكات كە هەژماری قوربانیان هەریكەم دوو قاتی ئەوە بێت.

تا ئێستا یەپەگە، كە ڕۆژانە ئاماری ورد سەبارەت بە شەڕەكانی بڵاودەكاتەوە، ئەو زانیارییانەی پشتڕاست نەكردۆتەوە بەڵام پێشووتر، لە چەند بەیاننامەی جیاوازدا، ئاماژەی بە كوژران و برینداربوونی هەژمارێكی زیاتر لە خەڵكی مەدەنی كردبوو.
شایانی باسە، ئێستاكە یەك مانگ بەسەر هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر كۆبانی تێدەپەڕێت و ئەم ئامارانە رێژەی كوژراوانی چەند رۆژێك لەخۆ ناگرێ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.