چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

دكتۆر ئاكرەیی خەڵاتیئاشتی ئەمریكا پێشكەشی شەنگال و كۆبانی كرد

لە ئەمریكا خەڵاتی ئاشتی ئەمساڵ پێشكەشی دكتۆر “وداد ئاكرەیی” كرا. ناوبراویش ئەم خەڵاتەی پێشكەی شەنگال و كۆبانی كرد و باسی لەوە كردووە كە خەباتكارانی رزگاریخوازی ژن لە كۆبانی، كوردیان بە هەموو جیهان ناساندووە.

خەڵاتی Pfeffer Peace Award كە خەڵاتێكی ئاشتیە، هەموو ساڵی لە ئەمریكا دەدرێتە كەسایەتیەكی جیهانی كە لەگەڵ برسیەتی، رزگار كردنی جەنگ لێدراوان و نابەرابەری رەگەزی خەباتی كردووە.

ئەمساڵ بۆ یەكەمجار ئەم خەڵاتە درایە ژنێكی كورد بە ناوی “وداد ئاكرەیی” سەرۆكی رێكخراوی بەرگری نێودە نێودەۆەتیە. ناوبراویش ئەم خەڵاتەی پێشكەی كۆبانی و شەنگال كردووە.
ناوبراو بە هەواڵنێریی فوراتی راگەیاندووە كە، رووناكبیرانی رۆژاوا سەرسوڕ هێنەرانە بەدوای خۆڕاگریەك دەڕۆن كە لە كۆبانیدا بوونی هەیە و بە ریزی خەباتكارانی ئەو بەرخۆدانەوە پەیوەست دەبن.

ناوبراو لە درێژەشدا وتوویەتی: ئەو خەباتەی كە ژنانی كورد بەرەوپێش دەیبەن و منیش وەكوو ژنێكی كورد پێی سەربەرزم.

ئاكرەیی لەوبارەوە وتوویەتی كە، خەباتی ژنانی كورد لە كۆبانی، كوردانی بە هەموو جیهان ناساند. پرۆفیسۆرەكان و رووناكبیران كە من دەیانناسم، دەیانوت، خۆزگە ژنانی ئێمەش وەكوو ژنانی كورد لە كۆبانی خەباتیان دەكرد.

ئاكرەیی لە كۆتاییدا داوای لە هەموو حیزبەكانی كوردستان كردووە كە پتر لە هەموو كاتێ بۆ دەستەبەر كردنی یەكڕیزیی تێبكۆشن و بۆ ئەوانەی كە لە رێگای ئازادیی ئەم نیشتمانە تێدەكۆشن، ئاواتی سەركەوتن و پێشەوەچوونی خوسات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.