چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

ئۆلاند: كۆبانی سونبولی خۆڕاگریە و توركیەش باجی بێ هەڵوێستی خۆی دەداتە

فرانسوا ئۆلاند سەرۆك كۆماری فەرانسە نیگەرانی‌ قووڵی‌ وڵاتەكەی‌ ئاراستەی‌ دەسەڵاتدارانی‌ توركیە دەكات بەهۆی‌ بێهەڵویستیان لەبەرامبەر رووداوەكانی‌ كۆبانی‌، ئاماژە بەوەش دەكات كە توركە بەو بێهەڵوێستییە وێنەی‌ ناشرین دەبێت لە ئاستی‌ نێودەوڵەتی‌ و باسی لەوەش كرد كە كۆبانی سەنبۆلی بەرزی خۆڕاگریە.

فڕانسۆ ئۆلاند سەرۆكۆماری فەڕەنسا لە رێوڕەسمی كردنەوەی پیشانگای “مەغریبی سەردەم” لە پاریس لە وتارێكدا وتی  پێوسیتە ‌ تەواوی وڵاتان یارمەتی ئۆپۆزسیۆنی سوریە بدەن، بە تایبەتی شاری كۆبانێ.

ئۆلاند داوای ئەوەشی كرد لەو وڵاتانەی لە هاوپەیمانیی دژی داعشدا نین، بەڵام پێگەیان هەیە یارمەتی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریە بدەن. و وتی” پێویستە بە هەموو جۆرێك یارمەتی ئەو ئۆپۆزسیۆنانە بدرێ كە بەرەنگاری تیرۆریستان دەبنەوە.

ناوبراو رەخنەی‌ توند لە توركیا گرتووە و بە رۆژنامەنووسانی‌ راگەیاندووە كە فەرەنسا نیگەرانی‌ قوڵی‌ خۆی‌ ئاراستەی‌ دەسەڵاتدارانی‌ توركیە دەكات لەسەر ئەو بێهەڵویستی‌ لەبەرامبەر كۆشتارگەكانی‌ كۆبانی‌ كە لەسەردەستی‌ تیرۆرستانی‌ داعش دەكرێت.

لەو رووەوە ئاماژە بەوەش دەكات، كە لە سەرئاستی‌ نێودەوڵەتی‌ باجی‌ ئەو بێ‌ هەڵوێستییەی‌ دەدات و وێنەی‌ ناشرین دەبێت.

ئاماژەی‌ بەوەش كردوە كە توركیە نابێت پرسی‌ كۆبانی‌ وەك پرسێكی‌ ناوخۆی‌ تەماشا بكات بەڵكو دەبێت وەك پرسێكی‌ ناوچەیی‌ و نێودەوڵەتی‌ سەیری‌ بكات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.