چوار شه‌ممه‌ 27 ئازار 2024

قەدەغە كردنی كاری ژنان لە كافی شاپ و خواردنگەكاندا نایاساییە

پتر لە یەك مانگ لەوەپێش گەڵاڵەیەك بە مەبەستی قەدەغە كردنی كاری ژنان لە كافی شاپ و خواردنگەكان لە ئێران دەركرا كە لەم رۆژانەی دواییدا و لە وتووێژێكی هەواڵنێریی حكومەتی ئیرنا ئەو گەڵاڵەیان بە نایاسایی زانیوە.

خاوەنكاری ئەو دوو كافی شاپە رایانگەیاندووە كە، ئەم بڕیارە هەم بێ ئاگایی بڕیاردەران دەردەخات و هەم دەبێتە هۆی كز بوونی داهاتی ئابووری كافی شاپ و خواردنگەكان.

ئەمە لەحاڵێكدایە كە سەرۆكی ژنانی بەسیجی كۆماری ئیسلامی، لە وتووێژێكدا ماوەیەك پێش ئێستا رایگەیاندبوو كە: كار كردنی ژنان لە كافی شاپ و خواردنگەكان دروست نیە، چوونكە باش نیە ژنێكی موسڵمان خزمەت بە هەموو كەسێك بكات و ئەمەی بە ناتەبا لەگەڵ بنەما ئیسلامیەكان زانی و وتی دەبێ ژنان زۆرتر بیریان بخەنە گەڕ نە سەرقاڵی كارگەلێك بن كە پەیوەندی بە ژنانەوە نیە.

شایانی باسە، كۆماری ئیسلامی لەو دەسەڵاتە ئایینیانەیە كە لە سەر ئەو بڕوایەدایە كە ژنان بۆ ئەوە نابن لە هەموو پیشەیەكدا بەشداربن و بۆ نموونە بڕوایان بە داوەر بوونی ژنان نیە و لایان وایە ژنان ناتوانن دادوەرێكی باش بن چوونكە هەستیان زۆر كاریگەریی لەسەر بڕیاردانیان دەبێت و هەروەها زۆرێك لە بوارەكانی خوێندن لە زانكۆەكانی ئێران بۆ ژنان و كچان قەدەغە كراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.