چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

نمایش كردنی مۆنۆمێنتی چیای شەنگال لە لایەن هۆنەرمەندێكی “سەقز”ی /بەوێنە

دوانیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە 21ی مانگی رەزبەر مۆنۆمێنتی چیای شەنگال، كە لە لەیەن مەسعوود رەحیمی هونەرمەندی پەیكەرتاشی شاری “سەقز”ەوە دروست كراوە، لە ساڵۆنی شانۆی شەخسیی ئەو هونەرمەندە كوردەدا خرایە روو.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی شارنیوز، مۆنۆمێنتی چیای شەنگال كە لە ١٤ حاڵەت دروست كراوە، ٩ دانەیان ژنانن كە ئاماژە بە گیانبازی و گیانفیدایی ژنان بۆ رزگاركردنی منداڵەكانیان و سەركەوتنیان بەسەر چیای شەنگالدا دەكات.

ئەم مۆنۆمێنتە بە بەرزیی ٧٥ سانیتیمیتر دروست كراوەو بڕیارە لە قەبارەیەكی گەورەتردا و بە بەرزیی ١٥ میتر، لە هەرێمی كوردستان دروست بكرێ.

مەسعوود رەحیمی، وێڕای رەخنەگرتن لە ئەندامانی شۆرا و بەرپرسانی شاری سەقز، بە هەواڵنێرییەكانی وتووە، “هیوادار بووم كە لەبری ئەوەیكە لە هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بەرهەمەكانم بكرێت، لە زێدی خۆم كارەكانم بەرەوڕووی پێشوازی ببنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.