ئەگەری هێرشی داعش بۆ سەر ئێران و پشتڕاست كردنەوەی وێنەیەكی قاسم سلێمانی

ڕاوێژكاری‌ عەلی‌ خامنەیی‌ لە سپای‌ پاسداران ئاشكرای‌ كرد: سپای‌ قودسی‌ ئێران، لە هێڵی‌ پێشەوەی‌ بەرەكانی‌ شەڕ لە عێراقدا و پێگەی‌ دەیلی‌ بێستی‌ ئەمریكیش رایگەیاند: ئێران ڕووبەڕووی‌ هێرشی‌ پارتیزانی‌ و خۆكوژی‌ چەكدارانی‌ داعش بووەتەوە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی “KNN” یەدوڵڵا جەوانی‌ ڕاوێژكاری‌ باڵای‌ عەلی‌ خامنەیی‌ لە سپای‌ پاسداران، لە چاوپێكەوتنێكی‌ تەلەفزیۆنیدا ئاشكرای‌ كرد: سپای‌ قودسی‌ ئێران لە عێراق و سوریە، بوونی‌ هەیەو سەرقاڵی‌ بەرگریكردنە لە خەڵكی‌ ئەو دوو وڵاتە.

جەوانی‌، ئەوەشی‌ خستەڕوو كە سپای‌ قودس لە عێراق، لە هێڵی‌ پێشەوەی‌ بەرەكانی‌ شەڕ لەگەڵ داعش و ئەزمونی‌ جەنگی‌ 8 ساڵەی‌ ئێران و عێراق و شەڕی‌ گروپە چەكدارەكانی‌ دیكە بۆ هێزی‌ پێشمەرگە و گروپە عێراقییەكان دەگوازێتەوە.

جەوانی‌، دوایین وێنەی‌ قاسم سلێمانی‌ كە رۆژی‌ 2 شەممەی هەفتەی‌ ڕابردوو لەگەڵ َژمارەیەك پێشمەرگە بڵاو كرایەوە، پشتڕاست كردەوە.

لە لایەكی‌ دیكەوە، پێگەی‌ دەیلی‌ بێستی‌ ئەمریكا‌، لە راپۆرتێكدا ئاشكرای‌ كرد: ئێران رووبەڕووی‌ هێرشی‌ خۆكوژی‌ و پارتیزانی‌ چەكدارانی‌ داعش بوەتەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی‌ ئێران، هەواڵەكانی‌ پەیوەندیدار بە هێرشەكانی‌ داعش بۆ سەر ئێران لە ناوخۆ و دەرەوەی‌ ئەو وڵاتە، بڵاو ناكەنەوە.

پێگەكە، ئاماژەی‌ بە هێرشەكەی‌ مانگی‌ گوڵانی‌ رابردووی‌ بەعقوبە و چڕبوونەوەی‌ هێرشەكانی‌ گروپە سوننەكان لە زاهیدان كردەوە و ئاماژەی‌ بە نزیكبوونەوەی‌ داعش لە سنوورەكانی‌ ئێران داوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، دوێنێ‌ فڕۆكەیەكی‌ سەربازی‌ ئێران لە زاهیدان، كەوتەخوارەوە و بە هۆیەوە 7 كەس كوژران كە چواریان فەرماندەی‌ باڵای‌ سەربازیی‌ بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.