سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

گۆرانیەكی شۆڕشگێڕانە لە لایەن گرووپی موسیقی “یوروم” / ڤیدیۆ

گرووپی موسیقی “یوروم” كە لە وڵاتی توركیە نیشتەجێن، بیرۆكەیەكی چەپ و سۆسیالیستیان هەیە كە گۆڕانیەكانیان زۆرتر ناوەرۆكێكی شۆڕشگێڕانە و مرۆڤدۆستانە لە خۆ دەگرێت، ئەم گۆرانیەش یەكێك لە بەرهەمە بەناوبانگەكانی ئەو گرووپەیە:

دەستەكانی گەل گەورە و پڕ تین و تەوژمە
لەشی بریندار لە قووڵایی سیاچاڵەكاندا لە ئامێز دەگرێت
لە لاپەڕە سپی و بێ گەردەكانی مێژوودا جارێكی دیكە تۆماری كەن
خەبات ساڕێژكەری ئازارەكانە
دەستە مەزنەكانی گەل لە زینداندایە
گوڵی سووری خۆی بە تەنیایی ناهێڵێتەوە
ئەو گوڵە لە ئەو دیوی مێڵە تەنیوەكانی زیندان وەردەگرێتەوە
خەبات ساڕێژكەری ئازارەكانە
كەسێ بۆ هەمووان و هەمووانیش بۆ یەك كەس
مستە گەورەكانی گەل تووڕە و هەڵچووە
لە ژێر ناوی دادپەروەریدا لە چەوسێنەران دەدات
لە لاپەڕە سپی و بێ گەردەكانی مێژوودا جارێكی دیكە تۆماری كەن
خەبات ساڕێژكەری ئازارەكان
كەسێ بۆ همووان و هەمووانیش بۆ یەك كەس

بابەتی هاوپۆل

برافراشتن پرچم سوختەی بازگشت گشت ارشاد، توسط زنان پائین کشیده می شود

گشت ارشاد برای مدت کوتاهی در جریان و پس از انقلاب زن، زندگی، آزادی در …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.