رێكخراوەكانی ژنانی رۆژهەڵات پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵكی كۆبانی دەربڕی

ژمارەیەكی بەرچاو لە رێكخراوەكانی ژنانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە دەركردنی راگەیەندراوێك پشتیوانی خۆیان بۆ خۆراگری خەڵكی كۆبانی بەتایبەت كچە جەنگاوەرەكانی ئەو شارە دەربڕیوە.


دەقی راگەیەندراوێك كە رێكخراوەكانی ژنانی رۆژهەڵات بڵاویان كردووەتەوە بەم چەشنەیە:

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێكخراوەكانی ژنانی كوردستانی ڕۆژهەڵات دەربارەی بارودۆخی كۆبانی
بۆ ماوەی نزیك بە سێ‌ هەفتەیە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە داعش هێرشێكی چرو پڕی بۆ سەر شاری كۆبانی لە رۆژئاوای كوردستان دەست پێكردووەو تا ئێستاش گەمارۆدانی ئەو شارە لە لایەن ئەم هێزە كۆنەپەرەست و دژە ئینسانیەوە بەردەوامە.
هێرش و پەلامارو گەمارۆدانی كۆبانی، بووەتە هۆی ئاوارە بوونی نزیك بە 200 هەزاركەس لە خەڵكی ئەو شارە و لە لایەكیترەوە بە هەزاران كەسیش لەو شارەدا ماونەتەوەو بە شێوەیەكی قارەمانانە بۆ بەرگری لە كۆبانی و دانیشتوانی خۆڕاگرانە لە سەنگەرەكانی بەربەرەكانیدا دەجەنگن.
بۆ بەرگری لە كۆبانی ، ژنان و كچانی قارەمانی رۆژئاوای كوردستان لە سەنگەرەكانی بەرگری لەم شارە خۆشەویستە دەیان داستانی قارەمانانەیان خوڵقاندووە كە بووەتە جێی شانازی بۆ نەتەوەكەمان و میدیاو ناوەندە جیهانیەكان بە شانازیەوە باسیان لێوە دەكەن.
هەر لەو پێوەندیەدا وەك هاوپێوەندی و هاوسۆزی نەتەوەیی دەبینین چۆن خەڵكی كوردستانی رۆژهەڵات و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و یەك لەوان ژنان چۆن چالاكانە بە شێوەی جۆراوجۆر پشتیوانی خۆیان بۆ كۆبانی دەردەبرن و جارێكیتر پاڵپشتی راستەقینەی خۆیان وەك رابردوو بۆ پارچەیەكی تری كوردستان دووپات دەكەنەوە.
ئێمە وەكو رێكخراوەكانی ژنانی كوردستانی رۆژهەڵات وێرای مەحكوم كردنی دەستدرێژی و هێرشەكانی داعش بۆ سەر خەڵكی كۆبانی ، پشتیوانی و هاوپێوەندی خەباتی خۆمان لە خەڵكی ئەو شارەو ژنانی تێكۆشەری بەرەكانی خۆراگری دەردەبڕین و لە لایەكی تریشەوە ماندوو نەبوون و دەست خۆشی لە خەڵكی كوردستانی رۆژهەڵات بە گشتی و ژنان بە تایبەت دەكەین، كە چۆن شێلگیرانە بۆ پشتیوانی لە كۆبانی و دەربرینی داواكاریە راستەقینەكانیان لە ژێر سایەی دیكتاتۆریەت و سیستمی خەفەقان و سەركوتتدا دێنە دەنگ و مەیدانەكانی خەبات زیندوو رادەگرن.
سەركەوتن بۆ خەباتی ڕەوای گەلی كورد ,نەمان بۆ تیرۆرستان.
1-كۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات
2-یەكێتی ژنانی دیموكراتی كوردستانی ئێران
3-ئاسۆی ژنی كورد
4-یەكێتی ژنانی دیموكراتی كوردستان
5-رێكخراوی ئازادی ژنانی كوردستان_نینا
6-رێكخراوی ئافرەتانی خەباتی كوردستانی ئێران

١٨/ رەزبەر/1393

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.