خەڵكی شاری پاوە بۆ جارێكی دیكە بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی دەستیان دایە ناڕەزایی دەربڕین و خرۆشانی سەر شەقامەكان بوون.
لەو كۆبوونەوە بەرینەی شاری پاوە لە رۆژهەڵاتی كوردستان بە هەڵكردنی پلاكارد كە لەسەری نووسراوە مەرگ و نەمان بۆ داعش ناڕەزایی خۆیان بەرانبەر بە هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر كوردستان دەربڕی.
