یه‌ك شه‌ممه‌ 22 ته‌مموز 2018
ماڵەوە / کوردستان / هێرشی رژیم بۆ كۆكردنەوەی ماهوارە لە شاری مەریوان

هێرشی رژیم بۆ كۆكردنەوەی ماهوارە لە شاری مەریوان

بە پێی هەواڵێكە بە ناوەندی زاگرۆس پۆست گەیشتووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی خەزەڵوەر هێزەكانی كۆماری ئیسلامیی هێرشیان بردوەتە سەر ماڵی خەڵك لە شاری مەریوان‌و دەستیانداوەتە كۆكردنەوە ماهوارەكانیان. ئەم هێرشەی هێزە ئەمنیەتیەكان بۆسەر گەڕەكی تەپەی موسك لە شاری مەریوان بووە كە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەكی یاسایی هێرشیان بردوەتە سەر ماڵی خەڵك‌و پاش پشكنین ماهوارەكانیان لەگەڵ خۆیان بردووە. هاوكات لەگەڵ ئەم هێرشە، مەئمورانی كۆماری ئیسلامیی سووكایەتیان بە خەڵك كردووە‌و بە بێ ئەوەی ئاگاداریان بكەنەوە، لە رێگەی سەركەوتن لە دیوارەكانیانەوە دەچنە سەر بانەكان‌و ماهوارەكانیان لەگەڵ خۆیان دەبەن. .

بابەتی هاوپۆل

چالاکی مەدەنی کورد  لەشاری ســنە  دەستگیر کرا

یەکێک لە چالاکانی مەدەنی ناسراوی شاری سنە، دوایی بانکهێشت کردنی بۆ دادگا، دەستبەسەر کرا