پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

مەهابادیەكان لە جیاتی قوربانی كردن نەمامیان چاند/ بەوێنە

لە شاری‌ مەهاباد قوربانی‌ كردنی‌ مەروماڵات لە جێژنی‌ قوربان، جیگەی‌ خوی‌ دا بە نەمام چاندن.
بە پێی ئەو زانیاریانەی لە سەر تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاو كراوەتەوە، ئەمرۆ یەكشەممە 15ی مانگی رەزبەر كۆمەڵێ لە چالاكانی ژینگەپارێزی شاری مەهاباد لە جیاتی پەنا بردن بۆ مەرومالات سەربرین، لە هەنگاوێكی‌ سەمبولیك و نوێدا چەندین نەمامیان چاند و رایانگەیاند كە، ئەم كارەیان هەم وەك نارەزایی‌ دەربرین بەرامبەر بە سەربڕینی‌ مەڕوماڵات‌و هەم وەك هەنگاویك بۆ پاراستن‌و جوانتر كردنی‌ ژینگەی‌ شارەكەیان.

دەوترێ ئەم هەنگاوە لە لایەن “كۆری پاراستنی ژینگە”ی‌ شاری مەهابادەوە بەڕیوە چووەو‌ چەندین كەس تیایدا بەشدار بوون.

پێشتر لە داخوازی‌ نامەی‌ ئەم هەڵمەتە باس لەوە كرابوو كە:” جێژنی قوربانی نزیكە. ئێمەش دەست لە ناو دەستی یەكتر لەو رۆژەی دا لەبات گڕتنی گیانی گیان لەبەران نەمامێك دەچەقێنین و بەو شێوەیە نیشان دەدەین گەلی كورد خوازیاری رشتنی خوێنی ئاژەڵیش نیه، چ بگات بە خوێنی مرۆڤەكان”.

ئەم كارە بە یەكەم هەنگاو دادەنریت لە كوردستان دوای‌ ئەوەی‌ ساڵانە بە هەزاران مەڕ و ماڵات لە رۆژەدا قوربانی‌ دەكریت وەك سوننەتیكی‌ ئایینی‌ و لەمبارەوە هاوڵاتیانی مەهابادی رچشكێنیەكی گەورەیان ئەنجام داوە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە پێشتریش كۆمەڵێك لە راوچیەكانی كوردستان لە شارە جیاجیاكان بە مەبەستی پشتیوانی لە پێشڕەویەكانی كۆمەڵگای مەدەنی كوردستان  دەستیان دایە ئازاد كردنی ئاژەڵە ماڵیەكان و شكاندنی چەكەكانی خۆیان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.