چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

لە حیزبی دێمۆكرات تەقە کراو چەند پێشمەرگەیەك گیانی لەدەستدا (نوێکراوەتەوە)

شەوی رابردوو لە سكرتارییەتی حزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران تەقە دەکرێت و بەو بۆنەوە پێشمەرگەیەك گیان لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون. کۆمیسۆنی سیاسی نیزامی حیزبی دیموکراتی کوردستانیش لەمبارەوە راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە.
هەواڵەكان باس لەوە دەكات كە، كاتژمێر 10 و 30 خولەكی شەوی رابردوو، لە یەكێك لە بنەكانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لە شاری كۆیە تەقە كراوە و بەو هۆیەوە پێشمەرگەیەك گیانی لەدەستداوە دوو كەسی دكەیش بریندار بوون و لێكۆڵینەوەكانی ئاسایشی باشووری كوردستان لەو بارەوە بەردەوامە و باس لەوە دەكرێ كە تەقەكە بە چەند چەكی جیاواز كراوە.

هەر لەو پەیوەندەدا ماڵپەڕی وشە رایگەیاندووە كە، سەرچاوەیەك كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێ وتوویەتی: “چەند پێشمەرگەیەكی حزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران ویستوویانە بچنە ناو ریزەكانی حزبی دیموكراتی كوردستانەوە، بەڵام ئەوە كێشەی لێ كەوتووەتەوە و دواتر لەلایەن هاوسەنگەرەكانی خۆیانەوە تەقەیان لێ كراوەو چەند پێشمەرگەیەك رایان كردووە و بێسەر و شوێنن و هێزەكانی ئاسایش بە شوێنیاندا دەگەڕێت”.

هەر لەم پەیوەندەدا کۆمیسۆنی سیاسی نیزامی حیزبی دیموکراتی کوردستان راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوەو هەواڵەکەی سایتی وشە رەتدەکاتەوە.

دەقی راگەیەنراوەکە:

راگەیەندراوی کۆمیسیۆنی سیاسی ـ نیزامی سەبارەت بە گیان‌ لەدەست‌دانی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات

ساعت ٩:٢٠ دەقیقەی ئێوارەی رۆژی شەممە رێكەوتی ١٢/٧/١٣٩٣ی هەتاوی بەرانبەر بە ٤/١٠/٢٠١٤ی زایینی لە نزیك بنكەیەكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران چەند تەقەیەك دەبیسترێ ‌و دەست‌بەجێ تیمی پێشمەرگەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دەگەنە شوێنی تەقەكە.
بە گەیشتنی ئەو تیمە دەردەكەوێت كە بەداخەوە پێشمەرگەیەكی حیزب بە ناوی “یەزدان حەمیدنژاد” كوڕی نەریمان خەڵكی شاری ئیسلام‌ئاباد سەر بە پارێزگای كرماشان، گوللەی بەركەوتووە ‌و گیانی لەدەست داوە.

بەدوای ئەو رووداوەدا دەست‌بەجێ لەلایەن حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ‌و پولیس ‌و ئاسایشی شاری كۆیە لێكۆلینەوە لەو رووداوە دەستی پێ كردووە.

لەو پێوەندییەدا جێگای داخ ئەوەیە سایتی “وشە”، بەبێ‌پرسیار لە حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ‌و ئاگاداربوون لە چۆنییەتی ئەو رووداوە كەوتووەتە بڵا‌وكردنەوەی هەواڵێكی ناڕاست ‌و هەڵبەستراو ‌و ئامانجدار كە بە تەواوی رەتی دەكەینەوە.

ئاسایییە دوای بە ئاكام گەیشتنی لێكۆلینەوەكانی دەزگا پێوەندیدارەكان لەو بارەوە، رای گشتی لێ ئاگادار دەكرێتەوە.

كۆمیسیۆنی سیاسی ـ نیزامی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
١٣ی رەزبەری ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی
٥ی ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠١٤ی زایینی

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.