پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

چالاكیەكانی داعش خەڵكی شاری سنەی راكێشایە بەردەم فەرمانداری

بە پێی ئەو هەواڵانەی بەدەستمان گەیشتووە، لە ماوەی رۆژانی رابردو ژمارەیەك لە خەڵكی شاری بە هۆی ئەوەیكە دەوڵەت بەرانبەر بە چالاكی و پڕوپاگەندەكانی داعش لە نێو لاواندا كەمتەرخەمە لە بەردەم فەرمانداریی ئەو شارە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕینیان بەڕێوە برد.
ئەمە لەحاڵێكدایە كە شارۆمەندانی سنەیی باس لەوە دەكەن كە هێزەكانی داعش و باقی رەوتە توندڕەوە ئیسلامیەكان لە ئاستی شارەكەدا خەریكی پڕوپاگەندەن و بەو چەشنە ئەیانهەوێ لاوان بەرەو لای خۆیان راكێشن و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەیكە بنەماڵەكان لەو چەشنە كردەوانە نیگەران بن و لە دژكردەوەدا لە بەردەم فەرمانداریی كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی بەڕێوە بەرن.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، تا ئێستا چەندین جار لایەنگران داعش بە ئاڵای رەش و شمشێر لە ئاستی شاری سنەدا بینراون كە هەڕەشە لە خەڵك دەكەن و لە بەرانبەریشدا دەوڵەت هیچ هەڵوێست و دژكردەوەیەك لە خۆی نیشان نادات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.