پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

كەبودوەند داوای یارمەتی بۆ كۆبانی دەكات

بەرپرسی زیندانی كراو رێكخراوی بەرگریی لەمافی مرۆڤی كوردستان لە پەیامێكدا بەرانبەر بە رووداوەكانی ئەم دواییانەی سوریە و بەتایبەت شاری كۆبانی لە رۆژئاوای كوردستان نیشان داوە.
لە پەیامەكەی “محەممەد سەدیق كەبوودوەند” لە ناو زیندانی ئێڤینی شاری تارانەوە نووسراوە داوا لە ئازادیخوازانی جیهان كراوە كە بە هانای خەڵكی گەمارۆدراوی شاری “كوبانی”یەوە بڕۆن.

بەرپرسی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان سەبارەت بە گەمارۆدانی شاری كۆبانی و چۆڵكردنی ٤٠٠ ئاوایی لەلایەن گرووپی “داعش”‌ـەوە هوشداری داوە و رزگار كردنی كۆبانی بە “رزگاركردنی مرۆڤایەتی” وەسف كردووە.

دەبێ بوترێ پەیامی محەممەد سەدیق كەبوودوەند هاوكات بوو لەگەڵ بیاننامەی ١٠٠ كەسایی كورد و ئێرانی كە لەپێوەند لەگەڵ شاری كۆبانیدا بڵاویان كردبوویەوە.

لەبەشێكی دیكەی پەیامەكەدا هاتووە، ماوەیەكە گرووپی ئیسلامیی “داعش” چەندین هێرشی لەباكووری عێراق و سووریە دەست پێكردووە و مەبەستیشی لەو كارە پاكتاوكردنی هاووڵاتیانی كوردە.

محەممەد سەدیق وتوویەتی: لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا بە سەدان هەزار ژن، منداڵ و گەنج و پیر ئاوارە بوون و ئەگەر پێش بە هێرشەكانی داعش نەگیردرێ‌، ئەگەری كارەساتی مرۆیی لە ئارادایە.

كەبوودوەند باسی لەوەش كردووە، پێویستە رێكخراوە سیاسی و مرۆڤ دۆستەكان و هەروەها وڵاتانی دەسەڵاتدار بە زووترین كات گەمارۆی شاری كۆبانی بشكێنن.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە زۆربەی لێكۆڵەرانی سیاسی باس لەوە دەكەن كە كردەوەكانی داعش سنووری كارەساتی مرۆیی تێپەڕاندووە و هەروەها چەندین وڵاتی زلهێزی جیهانیش ئێستاكە لە بەرەكانی شەڕ لەگەڵداعشدا بەشدارن و بە شێوەی ئاسمانی بنكە و بارەگاكانی ئەو گرووپە بۆردمان دەكەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.