ستیڤن هاوكینگ راشكاوانە و بە تەواوەتی بوونی خودای رەت كردەوە

ستیڤن ویلیام هاوكینگ، گەردون ناس‌و پسپۆڕی بواری فیزیك، لە بۆچوونێكی نوێدا رایگەیاندووە كە، “هیچ خوایەك بوونی نیە”‌و “هەموو جیهان بەهۆی دیاردەی زانستییەوە دروست بووە”.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی “سی نێت” پێشتر‌ و بە پێی نوسینەكانی هاوكینگ گومان دەكرا كە ئەم جیهانی هاوچەرخ لە فكر ‌و ئەندێشەی خۆیدا هیوایەكی بچوكی بۆ بوونی جۆرێكی لە متافیزیك هێشتبێتەوە.

سەرەڕای ئەمە، ئەم توێژەر‌و نووسەرە بەناوبانگە ئێستا لە بۆچوونێكی نوێدا‌و لەگفتوگۆیەك لەگەڵ گۆڤاری “ئێل مۆندۆ” چاپی ئیسپانیا روونیدەكاتەوە كە بە بڕوای ئەو “ئێل مۆندۆ بەرهەمی ئەو دیاردە زانستیانەیە كە دەكرێت شیكردنەوەیان بۆ بكرێت”. لە زمانی ئیسپانیایدا “ئێل مۆدندۆ” بەواتای “جیهان” دێت.

ستیڤن هاوكینگ ئەمجارە ئاشكراتر لە هەمیشە لەبەرامبەر هەموو جیهان دەڵێت كە دروست بوونی جیهان‌و گەردون لە ئەنجامی موعجیزە‌ و خوڵقاندن بە دەستی بوونێكی باڵا نیە.

ئەم گردوون ناسە بلیمەتە لە بەشێكی وتووێژەكەیدا لەگەڵ “ئێل مۆندۆ” دەڵێت “ئاساییە ئەگەر پێش لە تێگەیشتن لە زانست، بڕوامان بەوە بووبێـت كە خودایەك جیهانی دروستكردوە، بەڵام ئێستا‌و لەم سەردەمەدا، زانست روونكردنەوەیەكمان بۆ دەهێنێتەوە كە قەناعەتمان زیاتر دەكات”.

ستیڤن هاوكینگ كە بەڕێوەبەری ناوەندی گەردونناسی زانكۆی كەمبریج لە بەریتانیایە لەوتارێكی بەناوبانگدا ساڵی رابردوو رایگەیاند كە “چۆن جیهان‌و گەردون بە بێ بوونی خودا هاتووتە بوون”.

ستیڤن ویلیام ھاوكینگ لەدایكبووی ٨ی كانوونی دووەمی ١٩٤٤ لەشاری ھایگەیت لە لەندەن، یەكێكە لە ناودارترین زانایانی بەریتانی لە بواری بیردۆزی فیزیكی لەئاستی جیھان ، كە لە زانكۆی ئۆكسفۆرد لە ئینگلستان خوێندوویەتی و پلەی شانازی بڵندی پێبەخشراوە لەبواری فیزیك وە لەدوایدا خوێندنی خۆی تەواو كردووە لە زانكۆی كامبریدج كەلەوێ نمرەی دوكتۆرای لە كۆسمۆس پێبەخشراوە كە توێژینەوەی لە بواری زانستی كۆسمۆس كردووە ، لە ساڵی ١٩٧٩ مێدالیای ئالبێرت ئەنیشتیان پێبەخشرا.

ستیڤن ھاوكینگ كتێبێكی بڵاوكردەوە كە پرسیار لە دروستكەری گەردوون ئەكات كە ھەرایەكی گەورەی لە نێو ئاین و ئاین زاكان نایەوە ستیڤن لە پرۆگرامی Curiosity بە رونی باوەری خۆی ئاشكرا كرد كە دەڵێت ساناترین رون كردنەوە بۆ گەردون ئەوەیە كە ھیچ خوایەك بوونی نیە، ئەمە ئەم گەیەنێتە دۆزینەوەو ئەنجامێكی بە كەلك كە ھیچ دۆزەخ و بەھەشتێكیش بونی نیە ئێمە ھەر یەك ژیانمان ھەیە تا دیزاین كراوی مەزن كە گەردونە بەرز بنرخێنین.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.