هه‌ینی 15 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / سیاسی / داعش شارێكی دیكەی گرت و 900 كوردی مەدەنی رفاند

داعش شارێكی دیكەی گرت و 900 كوردی مەدەنی رفاند

وتەبێژی بەرەی كوردان ئەحمەد حەسۆ رایگەیاند ” 900 كوردی مەدەنی لەئاواییەكانی حەلەب لە (باب- ئەعزار) لەلایەن داعشەوە رفێندراون.
ئەحمەد حەسۆ بە ماڵپەڕە كوردیەكانی رۆژئاوای راگەیاند كە ئەم كارەی داعش دەچێتە خانەی پاكتاوكردنی رەگەزیەوە.
ناوبراو باس لەوە دەكات كە داعش ماوەی هەفتەیەكە دەستی بەم كارە كردووەو ئەو 900 كەسەی بەتۆمەتی پارتی كرێكارانی كوردستان دەستگیركردووەو كەسیش هەواڵیان نازانێت.
ئەحمەد حەسۆ دەڵێت ئەو ئاواییانەی داعش ئەو تاوانەی تیاكردوون دەكەونە باكوری شاری حەلەبەوەو پێكدێن لە ئاواییەكانی ( قەباسین، تل جرجە، قەعر كلیبین، تل بتال، شارا، نعمان، شرود، عبلە، نیربیە، قبە ئەلشیح، سوسمبات، سوسیال، حزوان، برشایه، عربوان، كندیریە، دودیان، ئەلراعی، تل شەعیر، قراكوز، كردیش، جكە، سەندرە، قرمزرە، حوار).‌

ئەمە لە كاتێكدایە كە 15 رۆژە چەكدارانی داعش پەلاماری شاری كوبانیان داوە، تا ئێستا بۆیان كۆنترۆڵنەكراوە.
هەروە لە عێراقیش چەكدارانی داعش لەهێرشێكی بەربڵاودا بۆ سەر پارێزگای ئەنبار‌و پاش شەڕێكی توند، توانیان شاری هیت لە رۆژئاوای رۆمادیە كۆنترۆڵ بكەن.

سەرچاوەیەكی سەربازیی ئاگادار لە پارێزگای ئەنباری بە سپی میدیای رایگەیاندووە كە: چەكدارانی داعش ئاراستەی هێرشەكانی خۆی لە موسڵەوە بەرەو ئەنبار گۆڕی‌و ئەمرۆ هێرشێكی بەربڵاوی كردە سەر ئەو پارێزگایە‌و پاش شەڕێكی توند توانیان دەست بە سەر شارۆچكەی هیت دا بگرن كە دەكەوێتە رۆژئاوای رۆمایەوە.

بابەتی هاوپۆل

چوار چالاکی ئەدەبی لە بۆکان دەستگیر کران

هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری بۆکان چوار چالاکی ئەدەبیی خەڵکی ئەو شارەی دەستگیر و رەوانەی ئیدارەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.