چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

رۆژنامەنووسێكی سەقزی بانگ كرایە دادگا

هیوا فوولادی رۆژنامەنووس و بەرپرسی ماڵپەڕی شارنیوز، رۆژی چوارشەممە ٩ی مانگی رەزبەر بانگ كرایە دادگای شاری سەقز و بڕیارە لەوێ محاكەمە بكرێ.
ئەو رۆژنامەنووسە كوردە، بە هۆی بڵاو كردنەوەی چەند وتار و راپۆرت لە ماڵپەڕەكەی، لە لایەن دادگای شاری سەقزەوە بە “تێكدانی نەزمی گشتی” تۆمەتبار كراوە.
ئەمە لە حاڵێكدایە كە هیوا فوولادی رایگەیاندووە كە لەسەر سكاڵای فەرمانداری شاری سەقز بانگ كراوەتە دادگا, چوونكە هەواڵێكی لەسەر پیس بوونی ئاوی خواردنی شاری سەقز لە سەر ماڵپەڕەكەی بڵاو كردبووەوە.
جێگای ئاماژەیە، پێشتریش هەواڵنێرێكی ماڵپەری شارنیوز بەهۆی بڵاو كردنەوەی هەواڵی چالاكی كەمپەینەكانی كۆكردنەوەی یارمەتی بۆ ئاوارەكانی شەنگال، دوربینی فیلمبەردارییەكەی لەلایەن ئیدارەی ئەماكێنی شاری سەقزەوە دەستی بەسەردا گیرابوو.
ئەمەش لەحاڵێكدایە كە، چەند رۆژ لەوەپێش حەسەن رۆحانی سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران لە وتاردانێكدا باسی لەوە كردبوو كە هیچ رۆژنامەوانێ لە لایەن دەوڵەتەوە بانگ نەكراوە و لە زینداندا بەسەر نابات، بەڵام ئێستا 13 رۆژنامەنووسی كورد لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامیدان كە بەگشتی بە 70 ساڵ زیندان حوكم دراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.