چوار شه‌ممه‌ 5 تشرینی یه‌كه‌م 2022

50 چەكداری داعش كوژران ‌و 8 گریلایش گیانیان بەخت كرد

لەئەنجامی ‌ شەڕ و پێكدادانەكانی‌ یەكینەكانی‌ پاراستنی‌ گەل و چەكدارانی‌ داعش  لە خۆرئاوای‌ كوردستان، لە ماوەی‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا 50 چەكداری‌ داعش كوژراون و هەشت 8 گریلای “یەپەگە”ش شەهید بوون.
بە پێَی‌ هەواڵێكی‌ ئاژانسی‌(فورات نیوز) ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی یەكینەكانی‌ پاراستنی‌ گەل(یەپەگە) بڵاویانكردۆتەوە،:” لە دەوروبەری ئاوایی مەزرا دۆدێ و كیكانی رۆژهەڵاتی كوبانێ هێزەكانمان لە دژی هێرشەكانی داعش چالاكی بەرفراوانیان ئەنجامداوە. لە چالاكییەكاندا پێشڕەوی داعش ئاستەنگ كراوە و بە گوێرەی ئەو ئامارەی لەلایەن شەڕڤانمان دراوە، (23) چەكداری‌ داعش كورژراون. هەروەها زرێپۆشێكی هەمەر، تۆپێكی 57 و دوو دۆشكای 23 تێكشكێندراون. لە گوندی شەڕانێش ئۆتۆمبیلێكی چەتەكان تێكشكێندراوە وحەوت چەتەش كوژراون” .

ناوەندەكە راشیگەیاند “لە ئاوایی هلنجێ و گولمەتێ بەرەی باشووری كوبانێش هێرشەكانی داعش تێكشكێندراوە گروپە چەتەكانی دەوڵەتی ئیسلامی ئێراق و بیلادی شام(داعش) لە سێ قۆڵەوە هێرشیان كردە سەر ئاوایی هلنجێ و شەڕ و پێكدادان هاتە ئاراوە و (8) ئەندامی چەتەكانی داعش كوژران. لە ئاوایی گوڵمەتێش هێزەكانمان بەرپەرچی چەتەكانیان داوەتەوە و زیاتر لە (12) چەتەی داعش كوژراون” .

هەروەها ئاماژەش بەوەكراوە كە لە شەڕ و پێكدادانی 24 كاتژمێری رابردوو (8) گریلای YPG شەهید بوون.
لە لێدوانەكەی یەپەگە دا هاتووە:” لە شەڕ و پێكدادانی 24 كاتژمێری رابردوو (8) گریلاكانی YPG لە دوای داستانێكی بێ وێنەی قارەمانی بەشداری كاروانی شەهیدان بوون” .

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.