چوار شه‌ممه‌ 28 تشرینی یه‌كه‌م 2020
ماڵەوە / کوردستان / پێشمەرگە پێشڕەوی دەكات و سپای عێراق و داعش پاشەكشێ دەكەن

پێشمەرگە پێشڕەوی دەكات و سپای عێراق و داعش پاشەكشێ دەكەن

هێزی پێشمەرگەی باشووری كوردستان لە قۆڵی تەلكۆچەرەوە كاژمێر 5 بەیانی ئەمرۆ سێشەممە 8ی مانگی رەزبەر دەستی بە هێرشێكی بەرفراوان كرد بۆ سەر بنكەو بارەگاكانی داعش لەو ‌دەڤەرەو نیوەرۆی ئەمرۆ ئەو شارۆچكەیە كۆنترۆلكرا و چەندین چەكدارای داعش لەو شەرەدا كوژران.

ئەم هێرشەی هێزی پێشمەرگە پاش ئەو بۆردومانە سەختەی هێزه ئاسمانییەكانی ئەمریكاو‌ هاوپەیمانەكان دێت كە چەند رۆژێكە لەو دەوروبەری بنكەكانی داعش بۆردومان دەكەن.

بەپێی زانیارییەكانی سپی بەهۆی تەقینەوەی مینەوە پێشمەرگەیەكی فەرماندەی دهۆك شەهید بووەو دوانی تریش برینداربوون و دوایین هەواڵەكانیش باس لەوە دەكەن كە چەكدارانی داعش شەنگال بەجێ دەهێڵن بەرەو سوریە دەڕۆن.

لە لایەكی دیكەوە، هەر ئەمرۆ سپای عێراق پاش شەڕێكی قورس لەشاری “بوعەیسە”‌پاشەكشەی كرد و چەكدارانی داعش كۆنترۆڵی شارەكە دەكەن‌و بنكەی پۆلیسی شارەكەشیان تەقاندەوە.

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، فالح عیساوی، ئاماژەی بەوە كرد كە بە دەیان چەكداری داعش هێرشیان كردووەتە سەر شارۆچكەی ئەلبوعەیسە، (بەدوری 80 كیلۆمەتر باكوری رۆژئاوای بەغدا) هێرشەكە لەیەكشەممەوە بەردەوام بووە‌و ئەمرۆ بەتەواوەتی كۆنترۆڵی شارەكەیان كردووە.

ئەو بەرپرسە پارێزگای ئەنبار ئاماژەی بەوە كرد كە 180 سەربازی عێراقی لە بوعەیسە بووە‌و پاش شەڕەكە ژمارەیەكیان لێكوژراوە‌و باقیەكەیان هەڵاتوون و داعش دەستیان بەسەر چەك‌و تەقەمەنییەكی زۆردا گرتووە.

بابەتی هاوپۆل

ارسلان هدایتی از زندان دیزل ‌آباد کرمانشاه آزاد شد

ارسلان هدایتی، شهروند ساکن شهرستان قروه، بصورت مشروط و با اعمال شاقە در آخرین روزهای …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.