هه‌ینی 24 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / جیهان / ئه‌لقاعیده به‌رپرسایه‌تیی ته‌قینه‌وه‌که‌ی به‌یرووتی گرته ئه‌ستۆ

ئه‌لقاعیده به‌رپرسایه‌تیی ته‌قینه‌وه‌که‌ی به‌یرووتی گرته ئه‌ستۆ

نیوه‌ڕۆی دوێنێ سێشه‌مه له نزیک باڵیۆزخانه‌ی کۆماری ئیسلامی له به‌یروت پایته‌ختی لوبنان دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز ڕوویدا‌و له ئاکامیدا لانیکه‌م 169 که‌س کوژران‌و بریندار بوون. یه‌کێک له‌ کوژراوه‌کان به‌رپـرسی کاروباری ڕۆشنبیری باڵیۆزخانه‌که‌‌یه‌‌. ئاماری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌که به گوێره‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی لوبنان 23 کوژراوو 146 برینداره‌و بارودۆخی هه‌ندێ له برینداران مه‌ترسیداره.
سه‌رچاوه‌یه‌کی له ئاسایشی لوبنان به‌ ئاژانسی ئا‌سۆشێیتێدپـرێسی ڕاگه‌یاندووه: نیوه‌ڕۆی سێشه‌مه‌ که‌سێکی خۆکوژ که ماتۆرسکیلێـتی پێبووه به بڕێکی زۆر له ته‌قه‌مه‌نی ‌خۆی به‌ ده‌رگای باڵیۆزخانه‌که‌دا‌ ته‌قاندووه‌ته‌وه‌‌و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو برینداری لێکه‌وتووه‌ته‌وه.  چه‌ند خوله‌ک  دواتریش ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو هه‌ر له نزیک شوێنه‌که که‌ مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێت 50 کیلۆگرام ته‌قه‌مه‌نی تیادابووبێت ته‌قیه‌وه.
‘غه‌زه‌نفه‌ر ڕوکنابادی’ باڵیۆزی ئێران له لوبنان پـشـتڕاستی کرده‌وه‌ ئیبراهیم ئه‌نساری به‌رپـرسی کاروباری ڕۆشنبیری باڵیۆزخانه‌که‌ له‌ نێو کوژراوه‌کاندایه‌.
که‌تائیب عه‌بدوڵڵا عه‌زام که سه‌ر به ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده‌‌یه به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ هێرشه‌که‌ ڕاگه‌یاندووه.
شێخ سراجه‌دین زرێقات، به‌رپرسی ئه‌و گرووپه‌یه له‌سه‌ر تویته‌ر به‌رپرسایه‌تیی گرتووه‌ته ئه‌ستۆو وتوویه‌تی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که‌ خۆکوژی بوون‌ که‌ دوو که‌سی سووننه‌ی لوبنان ئه‌نجامیان دابوو‌. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که هێرشه‌کانیان تا ئه‌و کاته‌ی چه‌کدارانی حزبوڵڵا له‌ سوریا ده‌کشێنه‌وه‌ و ده‌سـتگیرکراوه‌کانیان له‌ زیندانه‌کانی لوبنان ئازاد ده‌کرێن به‌رده‌وام ده‌بێت.
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی لوبنانیش ئه‌وه‌یان پشتڕاست کردووه‌ته‌وه که هه‌ردوو هێرشه‌که‌ خۆکوژی بوون.
شایانی باسه باڵیۆزخانه‌‌ی کۆماری ئیسلامی له ناوچه‌ی جه‌ناح له‌ باشوری به‌یرووت هه‌ڵکه‌وتووه‌ که‌  پێگه‌یه‌کی به‌هێزی حزبوڵڵای لوبنانه.

وێنه: ئنیتێرنێت

 

بابەتی هاوپۆل

چی چاوەڕوانی ناوچەكە دەكات؟

ئێستە ناوچەكەمان لە بێواری جەنگ وەستاوە، بۆیە پێویستە خۆمان بە وردەكارییە بچووكەكان سەرقاڵ نەكەین وەك …