شه‌ممه‌ 7 ئه‌یلول 2024

ئەگەری لەسێدارەدانی زیندانیەكی سیاسی كورد

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتوون، ئەگەری لەسێدارەدانی زیندانی سیاسی كورد “سامان نەسیم” كە لە زیندانی شاری ورمێ راگیراوە دوور لە چاوەڕوانی نیە.
سامان نەسیم خەڵكی شاری مەریوانە كە رێكەوتی 24ی مانگی پووشپەڕی ساڵی 1390 و لە تمەنی 17 ساڵی لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر و پاش دادگایی كردن بە تۆمەتی موحاربە واتە شەڕ لەگەڵ خودا حوكمی ئێعدامی بەسەردا سەپا و ئەو حوكمەش لە لایەن دیوانی باڵای رژیمەوە پەسەند كرا.
سامان نەسیم بە تۆمەتی بەشداریی لە شەڕی چەكداریی دژی كۆماری ئیسلامی لە شاری سەردەشت دەستگیر كراوە و لە حوكمەكەیدا باس لەوە كراوە كە لە شەڕێكدا كە سامان بەشدار بووە، ئەندامێكی سپای پاسداران كوژراوە.
جێگای ئاماژەیە، لەسێدارەدانی لاوانێك كە لە ژێر تەمەنی 18 ساڵ بە هەر بیانوویەك لە هەموو جیهاندا قەدەغەیە، بەڵام كۆماری ئیسلامی لە ماوەی 35 ساڵ دەسەڵاتدارییەتیدا بە دەیان لاوی ژێر تەمەنی 18 ساڵی بە بیانووگەلێكی جۆراوجۆر بەتایبەت سیاسی لەسێدارەداوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.