چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

مانگرتن لە خواردنی زیندانیەكی سیاسی كورد بەردەوامە

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، مانگرتن لە خواردنی عەلیڕەزا رەسوولی زیندانی سیاسی كورد كە لە زیندانی دەریا لە شاری ورمێ دەستبەسەرە هێشتاكە درێژەی هەیە.
هەواڵەكان لەوبارەوە باس لەوە دەكەن كە، مانگرتنی ئەو زیندانیە سیاسیە كوردە پاش 8 رۆژ هێشتاكە بەردەوامە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەیكە نەخۆشیەكانی تەشەنە بستێنێت.
عەلیڕەزا رەسوولی كە بە هۆی هەبوونی شێرپەنجە(تۆمۆر) هەر دوو چۆكی و هەروەها لەگەنی تووشی ئازار بووە و هەروەها هەموو ئیسقانەكانی تووشی پووچەڵ بوونەوە هاتوون و كاربەدەستانی زیندانی ورمێ لە چارەسەر كردنی نەخۆشیەكانی ناوبراو و تەنانەت لە پێدانی ئەو دەرمانانەی كە بنەماڵەكەی دابینیان كردووە خۆ دەبوێرن و رەسوولی لە ناڕەزایی بەو شێوە هەڵسووكەوتەی كاربەدەستانی زیندان دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.
شایانی باسە، عەلیڕەزا رەسوڵی بە تۆمەتی هاوكاریی لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردستانیەكان بە 3 ساڵ و نیو زیندان مەحكوم كراوە، بەڵام بنەماڵەكەی باس لەوە دەكەن كە ناوبراو بە هۆی پشتیوانی كردن لە كچە سووتاوەكانی شیناوێ لە بەردەم ئیداەری پەروەردەی شاری مەهاباد لەگەڵ كۆمەڵێك خەڵكی دیكە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان بەڕێوەبرد و بەو بۆنەوە دەستبەسەر كرا و ئێستا لە بەندی 12ی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ كە تایبەت بە زیندانیە سیاسیەكان راگیراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.