یه‌ك شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / ئاماده‌کاری بۆ به‌ستنی یه‌که‌م کۆنفرانسی لاوانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌کرێت

ئاماده‌کاری بۆ به‌ستنی یه‌که‌م کۆنفرانسی لاوانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌کرێت

له‌ درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی پێشووی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ یه‌که‌م کۆنفرانسی لاوانی رۆژهه‌ڵات، دوێنێ‌ سێ‌شه‌مه‌ 28ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 2713ی‌ کوردی، کاتژمێر 10ی سه‌رله‌ به‌یانی، به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات له‌ بنکه‌ی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له قه‌ڵای کۆیه، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌ چوو.
سه‌ره‌تا راپۆڕتی کاری ئه‌م ماوه‌یه‌ی لێژنه‌ی ئاماده‌کردنی یه‌که‌م کۆنفرانسی لاوانی رۆژهه‌ڵات له‌ لایه‌ن به‌ڕێز سه‌ید جه‌لال ساڵحی سه‌رۆکی لێژنه‌ پێشکه‌ش کراو پاشان نوێنه‌رانی رێکخراوه‌کان راو بۆچوون‌و سه‌رنجه‌کانی خۆیانیان به‌ وردی هێنایه‌ به‌رباس. بڕگه‌ی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌ ته‌رخان کرا به‌ لێژنه‌و لێژنه‌ی ئاماده‌کردنی کۆنفرانس به‌جیا دانیشتن‌و تاوتوێی زیاتری کاروباره‌کانیان کرده‌وه‌و درێژه‌ی به‌رنامه‌ی کاریان بۆ کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو هه‌ڵگرت.
شایانی باسه‌ که‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ تا کاتژمێر 5ی ئێواره‌ درێژه‌ی کێشا.

رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
28ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1392ی‌هه‌تاوی
19ی نۆڤامبری 2013ی زایینی

بابەتی هاوپۆل

دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان داوای یەكپارچەیی خاكی ئێران دەكەن

بەپێی ئەو بەڵگەنامەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان رێكەوتننامەیەك واژۆ دەكەن كە لەگەڵ …