یه‌ك شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / دیمانە / زۆربەی پارتە گەورەکان لە ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد له گەڵ پرۆژەی پەیەدە نین.

زۆربەی پارتە گەورەکان لە ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد له گەڵ پرۆژەی پەیەدە نین.

قه‌واره‌ی یاسایی ‌خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی کاتی له ڕۆژاوای کوردستان له ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌ندێ کاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا. له لایه‌که‌وه په‌یه‌ده به ڕیزکردنی لیستێکی زیاتر له سی حزب‌و ڕێکخراو پێی وایه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کراوه‌و دێمۆکراتیکه‌و بوار بۆ هه‌ر حزبێکی تری سیاسی هه‌یه که له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌ستبداته چالاکی.، له لای تریشه‌وه به‌شێک له حزب‌و ڕێکخراوه‌کان له ڕۆژاوا به‌ پرۆژه‌که‌ی په‌یه‌ده‌وه په‌یوه‌ست نه‌بوون‌و ڕای جیاواز له لێکدانه‌وه‌کانی ئه‌وان‌و به‌شێکی دیار له کۆمه‌ڵگای ڕۆژاوایان هه‌یه. بۆ و‌رگرتنی چه‌ند پرسارێک له‌و بابه‌ته‌و ناکۆکییه‌کان له ڕۆژاوا ڕای به‌ڕێز نووره‌دین عوسمان ڕۆژنامه‌س مان وه‌رگرتووه.

 زاگرۆس پۆست: له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ڕۆژاوای کوردستان خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی کاتی ڕاگه‌یاند. ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه له ئاستی دیپلۆماسی ناوچه‌یی‌و جیهانیدا تاڕاد‌ه‌یه‌ک بێلایه‌نیی پێوه‌ دیار بوو. ئه‌م بێلایه‌نییه تاچه‌ند ئاسایی‌و تاچه‌ند نائاساییه؟

نووره‌دین عوسمان: ئەگەر دوور لە عاتیفەی نەتەویی سەیری بارودۆخی رۆژئاوای کوردستان بکه‌ین پێش و دوای دەستپێکردنی شۆڕشی سوریا، زۆر بە ئاسانی بۆ هەر کەسێک ڕوونه کە پەیەدە وەک باڵی پەکەکە لە سووریا پەیوەندی و هەماهەنگیەکی باش لەگەڵ رێژیمی سووریا دەکات‌و زۆر جاریش بەرپرسانی گەورە لە رێژیمی سوریا دانیان بەو شتە‌دا ناوه‌و و ئاخر کەس کە شانازی بەو هەماهەنگییه‌ی نێوان پەیەدە و رێژیمی سووریا کرد وەزیرێ لیژنه‌ی نشتمانی سووری ‘عەلی حەیدەر’ بوو کە لە سەر کەناڵی رووداو ئەو پەیوەندی‌و هەماهەنگییه‌ی لە بەینی هەردوولا قسه‌ی کردو زۆر بە ڕوونی‌و ئاشکرا وتی: ‘پەیەدە و یەپەگە بە هەماهەنگیەکی باش لە گەل حکومەتی سووری کاردکە‌ن’. ئەوە له لایەک، لە لای تریش پەیوەندی‌و مامەڵه‌کردنی پەیەدە لەگەل پارتەکانی تری رۆژئاوا زۆر باش نییە، بە تایبەت لەگەڵ پارتەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی کە جەماوەرێکی زۆریان هەیە‌و پەیەدە به‌رده‌وام لە هەوڵدایە بۆ بچووک کردنی رۆڵی ئەوان لە رۆژئاواو دوورخستنه‌وه‌یان لە بڕیاردان‌و به‌ڕێوەبردنی رۆژئاوا، هەروها هەوڵی پەیەدە بۆ کۆنترۆلکردنی هەموو شتێک لە رۆژئاوا بە شێوەیەکی تاکحزبی کاریگه‌ری نه‌رێنیی له سه‌ر ڕۆژئاوا داناوه، ئه‌و دوو هۆکاره سەرەکییه لە گەل هندێک هۆکاری تر، وای لێکرد کە پرۆژەی پەیەدە لە سەر ئاستی رۆژئاوای کوردستان ڕه‌وا نه‌بێت‌و لە سەر ئاستی وەلاتانی جهان پێشوازی لێ نەکرێت.

زاگرۆس پۆست: سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی باشووری کوردستان بۆ باکووری وڵات تا چه‌ند پێوه‌ندیی به بارودۆخی ڕۆژاواو هه‌ڵوێسته‌که‌ی ئه‌وه‌وه هه‌یه له هه‌مبه‌ر پرسی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژاوا؟

نووره‌دین عوسمان: بارزانی پێشتریش سەردانی تورکیای کردووه، بەڵام ئەمە یەکەم سەردانیە‌تی بۆ ئامەد بە شێوەی فەرمی. بە بۆچوونی من سەردانەکەی بارزانی پەیوەندی بە پرۆژەی پەیەدە‌وه نیە، چونکە پەیوەندی هەرێم‌و تورکیا پێشتریش هەبوو‌ه‌و هەرێم‌و تورکیا ئەتوانن زۆر بە ئاسانی ڕاو بۆچوونیان لەبارەی پرۆژەی پەیەدە‌وه ئاڵوگۆڕ بکه‌ن، بە بێ ئه‌وه‌ی پێویست به سەردانی بارزانی بکات. هەروه‌ها دیارە سەردانی بارزانی بۆ تورکیا لە پێش راگه‌یاندنی پرۆژەی پەیەدە ئامادەکاری بۆ کرابوو، بە هۆی ئەو هەموو پرۆژە‌و پرۆتۆکۆله‌‌ی کە بارزانی لە تورکیا ئەنجامی ده‌دات؛ هەروها پێم وایە کە سەردانەکە زیاتر بۆ پیشتەوانی کردنی پرۆسەی ئاشتی بووه له تورکیا نەک بۆ مەسەلەی هه‌ڵبژاردن‌و پرۆپاگاندا بۆ (ئاکەپە) و ئەو بۆچوونەی کە دەڵێت سەردانه‌که پرۆپاگاندا بووه بۆ ئەردۆگان، ئەوە بۆچوونەکی سەیری ناواقعییه، نەک ناوەرۆکەکە.

 زاگرۆس پۆست: بارزانی له وته‌کانیدا له ئامه‌د باسی له‌وه کرد ئه‌ردۆغان پشتگریی پرۆسه‌ی ئاشتی کردووه له‌و وڵاته، ئه‌و پشتگرییه‌ به‌ڕای ئێوه چییه؟

نووره‌دین عوسمان: ەراستی زانیاری پشتڕاستکه‌ره‌وه‌م لە سەر ئەو پشتگرییە نییە. پرۆسەی ئاشتی لە باکوور هەر چەند وەکوو ویست‌و ئومێدی گەلەکەمان نەبێت، بەڵام دەبێ ئێمە بە چاوێکی تر سەیری ئەو پرۆسەیە بکه‌ین، هیچ رۆژێک وەکوو ئێستا دۆزی کورد لە باکوور بەم ئاستە نه‌گه‌یشتووه‌و هەر چەندی گەلەکەمان لە گەڵ پرۆژەی ئاکەپە نەبێت، بەڵام ئێمە ئەتوانین ببینین چۆن وردە‌وردە لە چەند ساڵی رابردوودا، لە چاو ساڵانی تر دۆزی کورد لە باکور بەرەو پێشەوه هه‌نگاوی ناوه، له‌ باوه‌ڕێکی گەورەدام کە گەلەکەمان لە باکوور دەتوانێت بە ئاشتی‌و خەباتی مه‌ده‌نی دەستکەوتی گەورە بەدەست بێنێت.

زاگرۆس پۆست: بارزانی داوا له هه‌موو کوردان ده‌کات پشتگری پرۆسه‌ی ئاشتی بکه‌ن، ئه‌و پشتگرییه برێتییه له چی‌و بارزانی به ڕای ئێوه ڕووی قسه‌ی له کێیه؟

نووره‌دین عوسمان: بە بۆچوونی من، نامە‌و داوای بارزانی ڕوونە، ئەویش برێتییه له پشتیوانی کردنی پرۆسەی ئاشتی‌و پەیرەوکردنی خەباتی مه‌ده‌نی‌و هەوڵدان بۆ کۆتایی هێنان به شەڕو بەکارهێنان چەک، چ لە لای دەوڵەتی تورکیاو چ لە لای کوردو هه‌روه‌ها چارەسەرکردنی دۆزی کورد لە تورکیا بە رێگەکانی ئاشتیانە، ئێستا لە ناو کوردانی باکوورو لە سەرانسەری کوردستاندا دوو ڕای جیاواز له‌و بابه‌ته هەیە: ڕایەک لەگەڵ پرۆسەی ئاشتییە بە شێوازی ئێستا، ڕای تر لەگەڵ ئاشتییە بەڵام داوای مافی زیاتر دەکات، بە بۆچوونی من تورکیا ناتوانێت ئێستاو لەم بارۆدووخەدا بە یەک جار هەموو مافەکانی کورد بدات، ئەگەر وردەوردە نەبێت؛ پێموایه کە ڕووی قسەی بارزانی لە‌و کەسانە‌یه کە داوای ئەوە دەکه‌ن تورکیا هەموو مافەکانی کورد بە یەک جار بدات.

زاگرۆس پۆست: سیستێمی ‘سێ کانتۆنی’ بۆ ڕۆژاوای کوردستان له چ ڕوویه‌که‌وه په‌سه‌ندکراوه؟ ئایا له په‌سه‌ندکردنی ئه‌و سیستێمه‌دا زۆربه‌ی هێزه‌کان به‌شدارن؟ هاوپه‌یوه‌ندیی کوردی به‌شه‌کانی تری کوردستان‌و گه‌لانی تری ده‌ره‌وه‌ی سێ کانتۆنی عه‌فرین، کوبانی‌و جزیره تاچه‌ند له‌و سیستێمه‌دا ڕه‌چاو کراوه؟

 نووره‌دین عوسمان: لە وەلامی یەکەمم وتم که زۆربەی پارتە گەورەکان لە ئەنجومەنی نیشتمانی کورد له گەڵ پرۆژەی پەیەدە نین‌و هۆکارەکانیشم روون کرده‌وه، کە واتە ئەوان لە گەڵ دابەشکردنی کوردستانی رۆژئاواش به سەر سێ کانتۆندا نین‌و لە دەستووری ئەنجومەنی نیشتمانی کوردیدا هاتووە: لە کاتی چارەسەرکردنی دۆزی کورد لە رۆژئاوا دەبێ کوردستانی رۆژئاوا یەک پارچە بێت نەک سێ پارچە یان سێ کانتۆن. ئه‌گه‌رچی پەیەدە مافی کەمینەکانی له رۆژئاوا رەچاو کردبێت، شیاو نیە، ئەگەر فراوانیی حزبی لە رۆژئاوا قبووڵ نه‌بێت.

بابەتی هاوپۆل

دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان داوای یەكپارچەیی خاكی ئێران دەكەن

بەپێی ئەو بەڵگەنامەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان رێكەوتننامەیەك واژۆ دەكەن كە لەگەڵ …