سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

رۆژنامەنووس کیومەرس مه‌نسووری هێشتا پێویستى بە هاوکاریى هەموانە

بنەماڵەی کەیومەرس مەنسووری دەڵێن پێویستی بە یارمەتی هەیە. ئەوەی خوارەوە دەقی نامەکەیانە:

“هێشتا رۆژنامەنووس کیومەرس پێویستى بە هاوکاریى هەموانە دواى ئەوەى یەکێک لە نەخۆشخانەکانى وڵاتى ئەڵمانیا لە ریگەى کۆنسوڵخانەى وڵاتەکەیانەوە لە هەولێر بانگهێشتى چارەسەرکردنى بۆ رۆژنامەنووس کیومەرس مەنسوورى رەوانەکرد، ناوبراو بڕیاریدا بگەڕێتەوە بۆ هەرێمى کوردستان و تاوەکو دواى تەواوکردنى کارە یاساییەکان بەڕێ بکرێت بۆ وڵاتى ئەڵمانیا. وەک راى گشتى ئاگادارە پێشتر و لەکاتى راگەیاندنى کەمپینى هاوکارى بۆ ئەو رۆژنامەنووسە بەڕێز مەلا یاسن خاوەنى گروپى کۆکۆمپانیاکانى بەڕێز رایگەیاند: جگە لە پێشکەشەکردنى خانوویەک بۆ لەکۆڵکردنەوەى کێشەى نیشتەجێبوونى ئەو رۆژنامەنووسە سەرجەم تێچوونەکانى چارەسەرکردنى نەخۆشییەکەى کیومەرس حسێن دەگەرێتە ئەستۆ، بەڵام دواى ئەوە برڕیاردار بەپەلە بگەیەنرێتە تورکیا و دەستکرا بە چارەسەرى کیمیاوى، لە لایەن نەخۆشخانەیەکى تایبەتمەندى ئەڵمانییەوە بانگهێشتنامەیەکى چارەسەرکردن بۆ کیومەرس رەوانە کرا، بۆیە ناوبراو بڕیارى گەڕانەوەى لە تورکیا بۆ هەرێمى کوردستان داوە. جێى باسە بەرێز مەلایاسین نزیکەى ٢٠ (بیست) هەزار دۆلارى بۆ چارەسەریى کیومەرس تەرخانکردوە و رایدەگەیەنێت چیتر ناتوانێت خەرجیى چارەسەرکردنى کیومەرس لە وڵاتى ئەڵمانیا بگرێتە ئەستۆ. لەجێى خۆیدایەتى ئاماژە بەوەش بکەین بڕى ٣٥ (سی و پێنج) هەزار دۆلار بۆ چارەسەرکردنى یەک مانگ لە نەخۆشخانەى خلنەى ئیتالیا بۆ ٥ کۆرسى چارەسەرى کیمیاوى لە لایەن کۆمپانیاى بەڕێزەوە خرابوە سەر ژمارە بانکى ئەو نەخۆشخانەیە، بەڵام پاش یەک کۆرسى چارەسەریى کیمیاوى لەنەخۆشخانەى ئیتالى خلنەى ئیتالیا بە بیانووى ئەوەى نەخۆشخانەکە بە تەواوەتى دادەخرێت گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەى وەتن، بەڵام لەنەخۆشخانەى وەتینیش پێیان راگەیەندراوە، کە ئەو نەخۆشخانەیەش دادەخرێت. بۆیە تەنها پارەى یەک کۆرس چارەسەریى کیمیاوى لەو بڕە پارە ئاماژە پێکراوە هەڵگیراوە و ئەوى دیکەى گەڕێنراوەتەوە بۆ کۆمپانیاى بەڕێز. لێرەدا ئێمە وەک بنەماڵە و دۆستانى ئەو رۆژنامەنووسە پشتیوانى لە هەڵمەتى هاوکاریکردنى ئەو رۆژنامەنووسە لە کەمترین ماوەدا دەکەین تاوەکو بە زووترین کات و بە مەبەستى چارەسەرکردنى خێرا ئەو رۆژنامەنووسە رەوانەى وڵاتى ئەڵمانیا بکرێت. شایانى باسە جگە لە بەڕێز وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان چەند لایەنێکیترى حکومەتیش بەڵێنى هاوکاریکردنى جۆراوجۆریان بۆ ئەو رۆژنامەنووسە و رزگارکردنى لەو دۆخە تەندروستییە داوە. هەر مرۆڤدۆست خواستى هاوکاریکردنى بۆ چارەسەرکردنى نەخۆشییەکەى ئەو رۆژنامەنووسە هەبوو دەتوانێت پەیوەندى بە ژمارە بانکى و مۆبایلانەى خوارەوە بکات. سلێمانی بانکی مەنسور ژمارە بانکی بۆ دینار: 344 ژمارە بانکی بۆ دۆلار: 155 Swift Code: MBIVIQBA Shokham Mohammed Raouf یان ژمارە تەلەفونەکانى: تورکیا:  00905345801295 07700173030 07501044949 بە ناوى بنەماڵە و دۆستانى کیومەرسەوە سپاسى بەدەمەوە هاتنى مرۆڤدۆستان و خێرخوازان دەکەین

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.