چوار شه‌ممه‌ 13 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / جیهان / دوو په‌رله‌مانتاری عێراقی بە زیندانی هه‌تاهه‌تایی مەحکوم کران

دوو په‌رله‌مانتاری عێراقی بە زیندانی هه‌تاهه‌تایی مەحکوم کران

 دادگاى تاوانه‌كانى عێراق، به‌تاوانى ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تیرۆر، حوكمى زیندانیكردنى هه‌تاهه‌تایی بۆ دوو په‌رله‌مانتارى پێشووى عیراق سه‌ر به‌ به‌ره‌ى ته‌وافق ده‌ركرد، هاوكات دادگاى ته‌میزی دیاله‌، فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى پارێزگارى دیاله‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانى باقووبه‌ به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى، په‌سندكرد.

 كه‌ناڵى ئاسمانى عیراقیه‌، له‌هه‌واڵێیكیدا بڵاویكرده‌وه‌، كه‌:” دادگا حوكمى زیندانیكردنى هه‌تاهه‌تایی بۆ دوو په‌رله‌مانتارى پێشوو به‌تاوانى ئه‌نجامدانى تیرۆر ده‌ركرد”.

دوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ بریتین له‌ هه‌ریه‌ك له‌ عه‌بدولناسر جه‌نابى‌و عومه‌ر عه‌بدولستار كه‌ربولى.

پێشتر، عه‌بدولناسر جه‌نابى، په‌رله‌مانتارى هه‌ڵاتوو و وته‌بێژى فه‌رمى ” بزووتنه‌وه‌ى ته‌وحید و جیهاد و ته‌حریر” له‌ (23ى ئابى 2011) ئاشكرایكرد، كه‌ به‌هاوكارى له‌گه‌ڵ عیزه‌ت دوورى، ئه‌میندارى گشتى حزبى به‌عسى قه‌ده‌غه‌كراو، ژماره‌یه‌ك كرده‌وه‌ى چه‌كداریان له‌ناو خاكى عیراق دژ به‌هێزه‌كانى ئه‌مریكا، ئه‌نجامداوه‌.

بابەتی هاوپۆل

چوار چالاکی ئەدەبی لە بۆکان دەستگیر کران

هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری بۆکان چوار چالاکی ئەدەبیی خەڵکی ئەو شارەی دەستگیر و رەوانەی ئیدارەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.