سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

كچە كوردێکی تەمەن 17 ساڵ بەدەستی هێزەكانی کۆماری ئیسلامی كوژرا

كچێكی تەمەن 17 ساڵ خەڵكی شاری بانە لە رۆژ هەڵاتی كوردستان بە دەستی هێزە ئەمنییەكانی کۆماری ئیسلامی كوژرا.

سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوە دەكەن چوارشەممەی هەفتەی رابردوو كچێكی تەمەن 17 ساڵانی خەڵكی بانە لە رۆژهەڵاتی كوردستان بە ناوی “ئەڤین عوسمانی” لەگەڵ برایەكیدا سەردانی سەیرانگایەك دەكەن، بەتۆمەتی ئەوەی باری قاچاغیان پێیە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی تەقەیان لێدەكرێت‌و ئەڤین بریندار دەبێت.

بە پێی هەواڵەكە ئەڤین پاش ئەوەی 24 كاتژمێر بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دەدات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.