سێ ئەكتەری فیلمی پشیلە ئێرانیەكانی قوبادی كوژران

لە رووداوێكی دڵتەزێن سێ ئەكتەری سەرەكیی لە فیلمی پشیلە ئێرانیەكان لە بەرهەمەكانی بەهمەن قوبادی دەرهێنەری بەناوبانگی كورد لە شاری نیۆیۆرك كوژران. لە چەند رۆژی رابردوو لە ناوچەی باشووری ویلیام زێیرگی بروكلین لە شاری نیۆیۆركی ئەمریكا، سێ ئەكتەری سەرەكیی فیلمی كەس ئاگای لە پشیلە ئێرانیەكان نیە، بە ناوەكانی سروش فەرازمەند، ئارش فەرازمەند‌و عەلی ئەسكەندەریان لە لایەن هاوڕێیەكی مۆزیكی فیلمی سەگە زەردەكان بەناوی عەلی ئەكبەر رەفیعی بە چەكی كالیبری 308 كوژران. پاش ئەو رووداوە پۆلیسی شاری نیۆیۆرك سەردانی شوێنەكەیان كردوو تەرمی كوژراوەكانیان دۆزیەوە‌و دۆسیەی ئەم تاوانە بڕیارە لە لایەن پۆلیسەوە بەدواداچوونی بۆ بكرێت. بەهمەن قوبادی پاش بیستنی ئەم هەواڵە، كە هاوكات لە شاری هەولێر پێتەختی هەرێمی كوردستان بووە، بەرەو ئەمریكا رێكەوتووە تاكوو لە رێورەسمی پرسەی ئەو ئەكتەرانە بەشداریی بكات. بە پێی ئەم هەواڵە، عەلی ئەكبەر رەفیعی ماوەیەك بوو لەسەر كێشەیەكی ئابووریی لەگەڵ ئەندامانی گروپی موزیكی راكی سەگە زەردەكان لەم گروپە دەركرابوو، لەبەر ئەوەی بە بێ مۆڵەتی ئەوان هەندێك لە ئامێرەكانی ئەم گروپەی فرۆشتبوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

یەک بۆچوون

  1. بەڵا لە ئەکتەرە کوردەکانی دوور بێت

وەڵامێک بنووسە بۆ زانیار هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.