دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

كۆبوونەوەی ناڕەزایی لە شاری ئیلام

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست، رۆژی چوارشەممە 26ی مانگی خەرمانان كۆمەڵێكی زۆر لە خاوەن خانووەكانی ناسراو بە مەسكەنی مێهر كە هێشتا خانووەكانیان وەرنەگرتووە لە بەردەم تەعاونی چاوەدێری بەسەر شێوازی دروستگردنی ئەو بینایانە لە شاری ئیلام، كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان بەڕێوەبرد.
ئەم كەسان كە خەڵكی شاری مورموری سەر بە پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی كوردستان بوون، پاش ئەوەیكە بە هۆی بوومەلەرزەكەی مانگی رابردوو خانووەكانیان چۆڵ كردبوو و تا ئێستاش چارەنووس و ئەگەری وەرگرتنی خانووەكانیان نادیارە.
ئەمەش لەحاڵێكدایە كە ئەو هاوڵاتییە كوردانە، مانگانە زیاتر لە 200 هەزار قستی ئەو خانوانەیان داوە.
شایانی باسە، 17 مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6 لە پێوەری ریشتەر شاری مورموری لە پارێزگای ئیلامی هەژاندەوە و بەو بۆنەوە ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی ئەو شارە یان گیانیان لەدەستدا یان بەرەوڕووی خەسارێكی ماڵی زۆر بوونەوە.
هەروەها دەبێ بوترێ، ماوەی ساڵانێك بە بیانووی دانی خانوو لە پرۆژەی مەسكەنی مێهر بە هاوڵاتیان لە سەرانسەر ئێران، لە لایەن دەوڵەتەوە، بڕە پارەیەكی زۆریان لێ وەرگیراوە، بەڵام هەتا ئێستا ئەو خانووانە تەواو نەبوون و هاوڵاتیانیش هەر لە چاوەڕوانیدا بەسەر دەبەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.