دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

ناڕەزایی ژمارەیەك لە خاوەن باخەكانی ئاواییەكی كامیاران

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست، رۆژی پێنجشەممە 27ی مانگی خەرمانان نزیك 20 كەس لە خاوەن باخەكانی ئاوایی پاڵنگان سەر بە شاری كامیاران لە بەردەم پارێزگای سنە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان بەڕێوە بردووە.
دەوترێ ئەو خاوەن باخانە لە ناڕەزایەتی بە دروستكردنی بەنداوێك لە بەردەم ئەو ئاوەی كە خاوەن باخەكان بۆ ئاویاریی باخەكانیان بەكاریان دەهێنا، بووەتە هۆی ئەوەیكە بەرەوڕووی كێشەی كەم ئاوی ببنەوە و بە مەبەستی چارەسەر كردنی ئەو كێشەیە، لە بەردەم پارێزگای سنە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان بەڕێوە برد.
شایانی باسە، رۆژهەڵاتی كوردستان خاوەن سەرچاوەگەلێكی بەرینی ئاوە، بەڵام بە هۆی كەمتەرخەمی و نەبوونی بەرنامە و پرۆژەیەكی گونجاو لە لایەن حكومەتەوە، زۆربەی هەرە زۆر سەرچاوە ئاویەكانی كوردستان لەوانە دەریاچەی زرێوار، دەریاچەی ورمێ و … لە حاڵی وشكبوون و لەنێو چووندان و ئەمەش كێشە و گرفتێكی زۆری بۆ دانیشتووانی ناوچەكە دروست كردووە و ماوەیەك پێش ئێستا كاربەدەستێكی رژیم رایگەیاند كە، ئەگەری دەریاچەی ورمێ لە حاڵی وشكبوونی یەكجاریدایە و ئەگەر بەو پێیە بڕواتە پێشەوە نزیك 6 میلیۆن كەس لە خەڵكی ناوچەكە بە هۆی كێشەی بێ ئاوییەوە ئاوارە دەبن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.