دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

دوو هەواڵی ناڕەزایی لە شاری سنە

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا كۆمەڵێك لە دانیشتووانی شاری سنە لە بەردەم رێكخراوی بازیافت دەستیان دایە كۆبوونەوە و ناڕەزایی دەربڕین.
هۆكاری ئەم كۆبوونەوەیە وەڵام نەدانەوەی ئیدارەی كار بە خواست و داواكارییەكانی خەڵك لە هەمبەر لەبار كردنی دۆخی كار لە نێو رێكخراوی بازیافت، كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان سازدا و لە كۆبوونەوەكەدا خوازیاری بەدواداچوونی خواست داواكارییەكانیان بوون.
رێكخراوی بازیافت بەو رێكخراوەیە دەوترێ كە كاری گێڕانەوە و دوبارە بەكارهێنانەوەی ئەو كەلوپەلانە ئەنجام دەدات كە جارێكی دیكە بەكار هێنراون.
هەروەها لە هەواڵێكی دیەدا باس لەوە دەكرێ كە، رۆژی پێنجشەممە كاتژمێر 8ی بەیانی دوو مەئموری هێزەی ئینتزامیەكانی رژیم بە بیانووی بەد حیجابی بێ رێزییان بە دوو ژن كە لەگەڵ هاوسەرەكانیاندا بوون، كردووە و دەستیان كردووەتە قسەی نەشیاو و سووك، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەیكە هەم ژنەكان و هەر هاوسەرەكانیان لەگەڵ ئەو مەئمورانەدا تووشی دەمەقڕی ببن و بە هۆی ئەوەیكە ژمارەیەك لە شایەتحاڵانیش لەسەر ئەو دوو بنەماڵەیە وەدەنگ هاتوون، مەئمورەكان هەڵهاتوون و شوێنەكەیان بەجێهێشتووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.