سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

مەترسی لەسێدارەدانی لاوێكی سیاسی کورد

لێبوردنی نێودەوڵەتی: ئەگەری لەسێدارەدانی زیندانییەكی سیاسیی تەمەن ٢١ ساڵەی كورد دوور لە چاوەڕوانی نیە.
پشتڕاستكردنەوەی حوكمی سێدارەی سامان نەسیم زیندانیی سیاسیی دەستبەسەركراوی كورد لەلایەن دیوانی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران كە لە گرتووخانەی ورمێ راگیراوە، ‌رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ناچار كرد كە بەیاننامەیەك دەربكات.
سامان نەسیم لە هاوینی ساڵی ٩٠ كە كەمتر لە ١٨ ساڵیش تەمەنی هەبوو لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاواوە دەستبەسەر كرا
دەركردنی حوكمی سێدارە بۆ ئەو هاووڵاتییەی خەڵكی شاری  مەریوان لەحاڵێكدایە، كە ناوبراو لە كاتی دادگایی كردنەكەیەدا كە تەمەنی یاساییشی تەواو نەكردبوو، دادگای مەهابادی بە “نەبوونی سەلاحییەت” لەقەڵەم دابوو.
لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە، ئەو لاوە كوردە بە “كوشتنی ئەندامێكی سوپای پاسداران” تاوانبار كراوە.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە: “سامان نەسیم لە دادگادا ئەو تۆمەتەی رەت كردۆتەوە و وتوویەتی من تەنیا “تەقەی هەوایی”‌م كردووە”.
شایانی باسە، بان‌كی موون لە تازەترین راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، لە كاركرد و هەڵسوكەوتی رۆحانی ناڕازی بووە و سەبارەت بە چوونە سەرەوەی رێژەی لەسێدارەدانەكان لەئێران، هوشداری دابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.