چوار شه‌ممه‌ 22 ئازار 2023

بانگهێشت و دۆسیە سازكردن بۆ چالاكێكی كوردی یارسان

ئەمین عەباسی لە “كۆمەڵەی راوێژكاریی چالاكانی مەدەنی یارسان” پاش بانگهێشتی بە نووسراو لە لایەن پۆلیستی ئەمنیەتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری كرماشان، لێپرسینەوەی لێكرا و دۆسیەیەكی دادوەری بۆ ساز كرا.
بە پێی راپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، لە ماوەی هەفتەی رابردوو سەید ئەمین عەباسی لە “كۆمەلەی راوێژكاریی چالاكانی مەدەنی یارسان” پاش پانگهێشت كردن بۆ پۆلیسی ئەمنیەتی لە شاری كرماشان لێپرسینەوەی لێكراوە.
ئەمە سێهەمین جارە لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا ئەم چالاكە یارسانیە بانگهێشتی پۆلیسی ئەمنیەتی دەكرێت و ئەمجارەش بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك دەستبەسەر كرا.

 

بە وتەی ئەمین عەباسی لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا دوو جار بە شێوەی تەلەفۆنی و یەك جاریش لە رێگای بانگهێشتنامەی نووسراو بانگهێشتی پۆلیسی ئەمنیەتی كرماشان و لێپرسینەوەی لێكراوە و دواجاریش بە ناردنی دۆسیەكەی بۆ دادسەرا بە دانانی بارمتە ئازاد كراوە.
مەئمورە ئەمنیەتیەكان و لێپرسەری دۆسیەی ناوبراو پێیان راگەیاندووە كە، ئەم چالاكە یارسەنە كوردە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە بۆ ئایینی یارسان و ئەندامیەت لە فەیسبووك بانگهێشت” و دەستبەسەر كراوە.

IMG22

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.