پێنج شه‌ممه‌ 12 ئه‌یلول 2024

فەرەنسا یەكەم گورزی خۆی گەیاندە داعش

كەناڵی‌ دووی‌ فەڕەنسا رایگەیاند، هێزی‌ ئاسمانی‌ فەڕەنسی‌ یەكەم گورزی‌خۆی‌ لە چەكدارانی‌ داعش لە عیراق وەشاند و جەختی دەكرێتەوە، كە هێزی‌ ئاسمانی‌ ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت لە بۆردومانكردنی‌ مۆڵگە و چەكدارانی‌ ئەو رێكخراوە.

كۆشكی‌ ئێلیزیە لە بەیاننامەیەكدا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، كە هێزی‌ ئاسمانی‌ فەڕەنسا، بەیانی‌ ئەمڕۆ هەینی 19ی‌ سپتامبر، یەكەم گورزی‌ خۆی‌ لە بنكەكانی‌ داعش وەشاند.

هاوكات كەناڵی‌ ئاسمانی‌ دووی‌ فەڕەنسا، رایگەیاند :” لانی‌ كەم دوو فڕۆكە لە جۆری‌ “راڤال” بۆردوومانی‌ بنكەكانی‌ داعشیان كرد و پاشان گەڕانەوە بۆ بنكەی‌ فەڕەنسی‌ لە ئیمارات.

پێشتر، فرانسوا ئۆلاند سەردانی‌ بەغدای كرد و چاویكەوت بەسەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران بۆ تاوتوێكردنی‌ بارودۆخی‌ عیراق و رووبەڕووبوونەوەی‌ داعش.
پاشان، هەر ئەو رۆژە سەردانی‌ هەرێمی‌ كوردستانی‌ كرد و لە لایەن مەسعود بازرانی‌، سەرۆكی‌ هەرێمەوە بەشێوەیەكی فەرمی‌ كە بۆ یەكەم جار سەرۆكی‌ وڵاتێكی‌ ئۆروپی سەردانی‌ هەرێم بكات، پێشوازی لێكرا.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، چەند رۆژ پێش ئێستا كۆنگرەی‌ ئاشتی‌ و ئاسیش بۆ عیراق بە بەشداریكردنی‌ نوێنەرانی زیاتر لە‌ 30 وڵات لە فەڕەنسا بەڕێوەچوو.

فەرەنسا ئامادەیی خۆی‌ نیشاندا بۆ لێدانی‌ داعش لە عیراق، لەو چوارچێوەیەشدا، ئەمڕۆ كەناڵی‌ دووی‌ فەڕەنسا، ئەوەی‌ تەئكیدكردەوە، كە هێزی‌ ئاسمانی‌ فەڕەنسا یەكەم گورزی‌ خۆی‌ لە چەكدارانی‌ داعش لە ناو خاكی‌ عیراق، وەشاند.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.