هه‌ینی 6 ئه‌یلول 2024

دانی زەبرێكی كوشندە لە داعش

ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكان سەربازگەیەكی چەكدارانی گرووپی داعشیان لە ناوچەیەكی نزیكی مووسڵ بۆردوومان كرد و لەئاكامدا 165 چەكداری داعش كوژران و برینداربوون.
بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی رووداو، فڕۆكە جەنگییەكان كە نازانرێ ئەمریكاین یان عێراقی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەربازگەیەكی چەكدارانی داعشیان لە كۆلێژی كشتوكاڵی لە ناوچەی حەمام عەلیلی نزیك شاری مووسڵ بۆردوومان كردووە.
دەوترێ فڕۆكە جەنگییەكان سەرەتا مووشەكێكیان ئاراستەی چەكدارانی نێو سەربازگەكە كرد، كە چەكدارانی داعش بۆ مەشقپێكردن بەكاری دەهێنن، هاوكات دوای گردبوونەوەی چەكدارانی دیكەی داعش بۆ فریاكەوتنی بریندارەكانیان فڕۆكەكان دیسان مووشەكێكی دیكەیان ئاراستەی چەكدارەكان كردووەو بووەتە هۆی كوژرانی زیاتر لە 100 چەكداری داعش و برینداربوونی زیاتر لە65ی دیكە.
هەروەها هەواڵەكە باس لەوە دەكات كە، چەكدارانی داعش 40 لە بریندارەكانیان گەیاندووەتە نەخۆشخانەیەكی شاری مووسڵ و 25 برینداری دیكەشیان گەیاندووەتە نەخۆشخانەی سەربازی ناوچەی حەمام عەلیل”.
ئەمە لەكاتێكدایە فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا و هێزی ئاسمانی عێراق بەردەوام بۆردوومانی چەكدارانی داعش دەكەن لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئەو گروپە، لەو دەمەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراق و چەكدارانی خۆبەخشی شیعە لەسەر زەوی رووبەڕووی چەكدارانی داعش دەبنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.